لێكۆڵینەوە زانستی و توێژینەوە ئەكادیمییەكانی پزیشكی، لەسەر ئەوە كۆكن كە سەوزە و میوە سوودی زۆریان هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ و نەخۆشییەكان، بەڵام بە مەرجێك هەموو سەوزه و میوەكان سروشتی بن و دووربن لە مادەی كیمیایی زیانبەخش.
لەم بابەتەدا سوودی جۆرێك سەوزه و جۆرێكیش لە میوەتان پێ ئاشنا دەكەم:
مەعدەنووس یان كەرەوز، سەلمێنراوە كە خواردنیان وەك لە توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی لە زانكۆی "میسوری" لە ئەمەریكا دەركەوتووە، گیراوەی مەعدەنووس گەشەی خانەكانی شێرپەنجەی سنگ لای ژنان رادەگرێت و ناهێڵێ تەشەنە بكەن. واتە رێگر دەبێت لەو پەتایەی كە بەشێرپەنجەی مەمك ناسراوە و بووەتە دێوەزمەیەكی ترسناك بۆ ژیانی ژنان.
لەبارەی میوە ئەوە زانراوە كە سێو یەكێكە لە میوە هەرە بەسوودەكان و زۆر لە پزیشكان رێنوێنی نەخۆش دەكەن سێو بخۆن وەك بەشێك لە چارەسەر، چونكە سێو پڕە لە ڤیتامین و مادەی بە سوود.
هاوكات توێژینەوە زانستییەكان دووپاتی دەكەنەوە، سێو پڕە لە دژە كۆلسترۆڵ، هەروەها بە سوودە بۆ پاككردنەوەی كۆئەندامی هەرس و ماسولكەكانی لەش پتەو دەكات. سەرباری ئەوانەیش، سێو بۆ پاككردنەوەی زەردیی ددان بەكار دێ، واتە ددان پاك دەكاتەوە و بەهێزیان دەكات.
هاوكات دەیان سوودی تر كە لە هەردوو سەوزەی كەرەوز و مەعدەنووس و سێودا هەن، بەڵام ئەوانەی باس كراون سوودە سەرەكییەكانن.
وشە- عەبدولقەهار هەولێری