تەمەنی 12 ساڵ بوو كه یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی خۆی دروست كرد، بۆیه له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا چووه په‌یمانگه‌ی "ماساچوستس"ی ئه‌مه‌ركی كه پێشكه‌وتووترین و باڵاترین دانیشگه‌ی ته‌كنه‌لۆژییه له هه‌موو دنیادا. ئێسته كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه و خه‌ریكی نامه‌ی دكتۆرایه، ناسناوی "ئه‌نیشتاین"ی دووه‌می وه‌رگرتووه. بۆچی؟
"سابرینا باستریكی" ماوه‌ی 17 ساڵیشه، یه‌ك ڕۆژی ژیانی نه‌بووه كه خه‌ریكی گه‌ڕانه زانستییه‌كانی خۆی نه‌بێ و پشوو بدات، بۆ یه‌ك ڕۆژیش نه‌چووه‌ته گه‌شت و سه‌یران.
ئێسته كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه، له په‌یمانگه‌ی "ماساچوستس"ی ته‌كنه‌لۆژی ده‌رچووه و خه‌ریكی ئاماده‌كردنی نامه‌ی دكتۆراكه‌یه‌تی له زانكۆی "هارڤارد"ی ئه‌مه‌ریكی، یه‌كه‌م زانكۆی دنیا، هه‌روه‌ها خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی یاسایه‌كی نوێیه له زانستی ڤیزیادا كه بریتییه له ده‌یه‌وێ هێزی ڕاكێشانی كونه ڕه‌شه‌كانی "شونجێ" بدۆزێته‌وه، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ كه ئایا مرۆڤ ده‌توانێ له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆی بگوازێته‌وه و له سه‌رده‌مێكی تر بژی.
باستریسكی خه‌ریكی توێژینهوهیهكیشه له‌سه‌ر پانتایی گه‌ردوون و ئه‌ستووریی به‌رگی ئۆزۆن به‌سه‌ر زه‌وییه‌وه.
ئه‌و خانمه لاوه به‌ریتانییه، له‌گه‌ڵ "ستیڤن هۆكینگ" زانای ناسراوی فیزیا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌نجام داوه.
ئاژانی گه‌ردوونناسیی ئه‌مه‌ریكی (ناسا) و دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ئه‌مازۆن به بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه تواناكانی و ده‌یانه‌وێ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.