ئەمڕۆ وەزارەتی خەزانەی ئەمەریکی، گروپی حزبوڵای لوبنانی خستە ناو
گروپە تیرۆرستیەکانەوە و سەرجەم چالاکیەکانی راگرتن، لە رێگەی سزادانی چوار کەس و
کۆمپانیا کە پاڵپشتی گروپە شیعەکان دەکەن.
سەرکردەی حزبوڵای لوبنانی، هەیسەم عەلی تەباتەبائی، خرایە ناو لیستی
سزادانەوە بەپێی یاسای ئەمەریکی بۆ قەڵاچۆکردنی تیرۆر.
تەباتەبائی سەرکردەی هێزە تایبەتەکانی حزبوڵای لوبنانیە و لە سووریا و
هەندێک جار دەچێتە یەمەن.
حزبوڵای لوبنانی ئەو گەنجە شیعانەی لوبنان بوون خۆیان بەشوێنکەوتەی
سیاسەتی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی دەزانی بە سەکردایەتی حەسەن نەسروڵا.
ئەم هێزە دراوسێی ئیسرائیلە بەردەوام لە هێڵی ململانێدان لەگەڵیان،
لەم چەند ساڵەی دوایدا کە شەڕ لە ناوچەکە دروست بووە، لەگەڵ ئێران لە هەموو بەرەی
شەڕەکانی ناوچەکەدا رۆڵی خۆیان هەبووە لە سووریا و یەمەن و عێراق.
پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و حزبوڵا لە رووسی سیاسی و ئایینەوەیە،
هەندێک لوبنانیە شیعەکان نوێنەری حزبوڵان پەیوەندیان بە مەرجەعیەتیە ئاینیەکانی
ئێران هەیە، لە رووی رۆحیەوە، ئایەتوڵا عەلی خامنەئی گەورەترین مەرجەعی ئاینیە
لایان.
حەسەن نەسروڵا، جێگری شەرعی ئایەتوڵا خامنەئی دەزانن لە لوبنان.
ئەم گروپە چەکداریە لوبنانیە شیعەیە لە 11 وڵاتی جیهانی وەک
رێکخراوی تیرۆرستی ناسراوە و لە لیستی تیرۆردان.