ڕۆمانی "
مردووشۆره‌كان" كه له‌لایه‌ن سارا عومه‌ری كوردی دانیماركی نووسراوه و پێشتریش چه‌ندان خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه، ئه‌مڕۆیش خه‌ڵاتی لێس لۆرنتالی برده‌وه.
نووسه‌ری دانیماركی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد سارا عومه‌ر، بۆ یه‌كه‌مین جار ڕۆمانه‌كه‌ی به ناوی "مردووشۆره‌كان" خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی 2021ی فڕه‌نسی بۆ لێس لۆرانتالس برده‌وه، ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی زانین و قووڵكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه له دنیای ڕۆژهه‌ڵات.
سارا عومه‌ر له دانیمارك له دایك بووه و له ساڵی 1986ه‌وه له‌وێ ده‌ژی، له ساتی له‌دایكبوونی منداڵێك له كوردستان له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكاندا یه‌كه‌مین ڕۆمانی خۆی ده‌ست پێ ده‌كات، له‌دایكبوونێك كه باوكی نه‌دیوه و دایكه‌كه‌ی له ژیانی كچه‌كه‌ی نه‌پرسیوه، به‌ڵام ئه‌و گوێڕایه‌ڵی داپیره‌كه‌ی پێ سپارد و ئه‌ویش به‌قسه‌ی داپیره‌كه‌ی كردووه.
هه‌رچۆنێك بێت داپیره كاری مردووشۆری كردووه، واته ئاگای له جه‌سته‌ی كه‌سانێك بووه كه كه‌س نه‌یویستوون، ئاماده بووه بیانشوات و ته‌نانه‌ت به‌خاكیشیان بسپێرێت، ته‌رمی ئه‌و ژنانه‌ی كه به "شه‌رم" كوژراون له كۆمه‌ڵگایه‌كی زۆر كۆنه‌پارێزدا. ئه‌م منداڵه وه‌ك شایه‌تحاڵێك بۆ جۆره‌ها توندوتیژی گه‌وره‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و بایه‌خه‌ی كه به باپیر و داپیره‌كه‌ی دراوه، دروست ده‌بێت.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه، زیاتر له 100 هه‌زار كۆپی له ڕۆمانی "مردووشۆره‌كان" له ساڵی 2017 له دانیمارك فرۆشران، كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كه‌متره له شه‌ش ملیۆن كه‌س.
سارا عومه‌ر نووسه‌رێكی ناوداری كورده له شاری كۆپنھاگن له دانیمارك ده‌ژی، پێشتریش خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی "لۆریاڵی زێڕین"، The Golden Laurelی پێ به‌خشراوه، وه‌ك یه‌كه‌مین نووسه‌ر بوو كه پاشخانێكی كوردی و ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ھه‌یه، ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ درا.
سارا عومه‌ر نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ له دانمارك، ساڵی 2019 خه‌ڵاتی ژنی ساڵ كه خه‌ڵاتێكی مافی مرۆییه، وه‌رگرتووه، ته‌مه‌نی 35 ساڵه و خه‌ڵكی سلێمانییه. ساڵی 2017 ڕۆمانی "مردووشۆره‌كان"ی بڵاو بووه‌وه كه له دنیادا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو.