به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌ی ساخته به‌تایبه‌ت له سیستمی ئه‌ندرۆید، مه‌ترسییه‌كی زۆر دروست ده‌كات له‌سه‌ر ''ئاسایشی مۆبایله‌كه و دروستبوونی دزی ئه‌لیكترۆنی''، جگه له‌وه‌یش هه‌ندێك ئاپ و به‌رنامه هه‌ن زیانیان ده‌بێت بۆ مۆبایله‌كه خۆی و له كاری ده‌خه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د خدر فرۆشیار و شاره‌زا له سیستمه جیاوازه‌كانی مۆبایل، بۆ ''وشه'' گوتی، به‌گشتی ئه‌م دیارده‌ی بوونی به‌رنامه‌ی ساخته له ئه‌ندرۆیددا باوه، چونكه پله‌ی ستۆری گووگڵ كه له ئه‌ندرۆید كاری پێ ده‌كرێت، سكێره‌تی به‌هێز نییه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت، ده‌توانێ به‌رنامه‌یه‌كی ساخته له‌وێ دابنێت كه هه‌مووان بتوانن به‌كاری بهێنن و داونله‌ودی بكه‌ن، ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كی زۆره بۆ مۆبایل.
ئەم بەرنامە ساختانە زیاتر لە ئەندرۆیدن، بۆیە ئەوەی ئەندرۆید بەکاردێنێت وریاتر بێت
ئه‌وه‌یشی گوت، ئێسته به‌نموونه له پله‌ی ستۆر سێرچ بۆ هه‌ریه‌ك له ''فه‌یسبووك، سناپچات، ئینستاگرام'' یان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تر كه ''ڤێریفا"ی بێت، واته ''هی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت بێت و ددانی پێدانراو بێت'' نایدات، به‌ڵكو چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ساخته ده‌دات كه دووباره بووه‌ته‌وه و به‌كاریان بهێنی، مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر مۆبایله‌كه و هه‌ندێكیشیان ئه‌كاونته‌كه‌ت هاك ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ئامانجی ئه‌م به‌رنامانه گوتی، به‌گشتی ئه‌و به‌رنامانه بۆ چه‌ند ئامانجێك دانراون، یه‌كه‌میان هاككردنی هه‌ژمار و ئه‌كاونت ''له ئاسایی‌ترین ئه‌كاونت تا ئه‌كاونتی بانكی''، دووه‌میان پاره په‌یداكردن له‌ڕێی دزی و داونله‌ودكردنی به‌رنامه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، سێیه‌میان دروستكردنی ''ئاد'' یانیش ''ئه‌دڤێرتازمێنت'' كه رێكلامێكه دێته سه‌ر به‌رنامه و ناچارت ده‌كات دایگریت و سه‌یری رێكلامه‌كه بكه‌یت. ئه‌مانه هه‌موو بۆ پاره په‌یداكردنن، بۆیه تا خۆتی لێ دوور بگریت باشتره، چونكه هه‌م مۆبایلت و هه‌میش هه‌ژماره جیاوازه‌كانت سه‌لامه‌ت ده‌مێننه‌وه.