رۆژنامه‌ی "ئێل بایس"ی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، بۆ یه‌كه‌م جار له شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا، خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به له‌شفرۆشی كراوه‌ته‌وه كه تێیدا كڕیاران له بری مرۆڤی له‌شفرۆش، ده‌توانن له‌گه‌ڵ بووكه‌شووشه‌ی له سلیكۆن دروستكراو سێكس بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، خانه‌ی له‌شفرۆشیی "لوومی دۆل" رای گه‌یاندووه كه نرخی هه‌ر سه‌عاتێك كات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ بووكه سلیكۆنه‌كان، بریتییه له 120 یۆرۆ، به‌ڵام ئێسته به هۆی ئه‌وه‌ی خانه‌كه‌یان تازه كردووه‌ته‌وه، ئۆفه‌رێكی تایبه‌تیان خستووه‌ته به‌رده‌م كڕیاران كه ئه‌ویش بریتییه له داشكاندنی نرخه‌كه بۆ 80 یۆرۆ.
سه‌رپه‌رشتیارانی خانه‌كه روونیان كردووه‌ته‌وه، كڕیاران و سه‌ردانكه‌ران ده‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان جۆری بووكه‌كان هه‌ڵبژێرن و به جلی جۆراوجۆره‌وه داوایان بكه‌ن، كردنه‌وه‌ی ئه‌م خانه‌یه‌ش له كاتێكدایه كه نرخی هه‌ر بووكێكی سلیكۆنی له‌و جۆره بۆ كڕین، بریتییه له نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار یۆرۆ.
رۆژنامه‌كه له زاری كۆنسكا بوریێل، سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكارانی سێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خانانه ناتوانێت ركه‌به‌ری بازرگانیی سێكس له جۆره كلاسیكه‌كه‌یدا بكات و ببێته شوێنگره‌وه‌ی، بۆیه ئه‌وان ئه‌و كاره به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ی خۆیان نازانن.