فیلمی سینه‌مایی كوردی "زاڵاوا" به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد ئه‌رسه‌لان ئه‌میری له به‌شی پێشبڕكێی ڕه‌خنه‌گران له حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنس له ئیتاڵیا نمایشكرا.
فیلمی سینه‌مایی زاڵاوا له ده‌رهێنانی ئه‌رسه‌لان ئه‌میری و سه‌میرا براده‌ری و روحوڵا براده‌رییه و له‌لایه‌ن ئایدا په‌ناهه‌نده به‌رهه‌مهێنراوه و نه‌وید پوورفه‌ره‌ج سیناریستی فیلمه‌كه‌یه و پوریا ره‌حیمی سام و هودا زه‌ینولعابدین ڕۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمه‌كه ده‌گێڕن.
له فێستیڤاڵی ڤێنیس فیلمه‌كه له سه‌عات 1:15 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی هه‌شتی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر په‌خشكرا و پێشوازییه‌كی بێهاوتای لێكرا.
دواتر فیلمه‌كه له‌گه‌ڵ شه‌ش فیلمی سینه‌مایی تر كه به‌رهه‌می وڵاتانی جیا جیای دنیان كێبه‌ڕكی له‌سه‌ر خه‌ڵاتی شێری داهاتووی تایبه‌ت به باشترین فیلمی فێستیڤاڵه‌كه له هه‌فته‌ی ڕه‌خنه‌گران له 78ه‌مین ده‌ستنیشان ده‌كرێن.