كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ئاشكرای كرد، كه بنكه و ناوه‌ندی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ئاواره‌كان له ڕۆژی ده‌نگدانی گشتی ده‌كرێنه‌وه و ئاواره‌كانیش ته‌نیا ده‌توانن به كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگ بده‌ن.
نه‌براس ئه‌بو سوده یاریده‌ده‌ری گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ڕای گه‌یاند، كه بۆ ده‌نگدانی ئاواره‌كان زیاتر له 86 بنكه‌ی ده‌نگدان ده‌كرێته‌وه، كه 309 وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌خۆ ده‌گرن.
زیاتر گوتی، ده‌نگدانی ئاواره‌كان ته‌نیا له ڕێی كارتی بایۆمه‌تری ده‌بێ و به هیچ شێوازێكی تر ناتوانن ده‌نگ بده‌ن، تیمێكی تایبه‌تیش ده‌چێته كه‌مپه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاواره‌كان تێیدا نیشته‌جێن، كارتی بایۆمه‌تریان پێ ده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌بو سوده له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تا ئێسته ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه كه چاو‌دێر ڕه‌وانه‌ی عێراق بكه‌ن، ڕاگه‌یاند و گوتی، تا ئێسته 10 وڵات ڕه‌زامه‌ندییان داوه نوێنه‌ریان ره‌وانه‌ی ناوچه جیا جیاكانی عێراق بكه‌ن، تا چاودێری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
بڕیاره ڕۆژی هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت به ئاواره‌كان و هێزه‌كانی ته‌ناهی و گرتووخانه و ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانن به‌ڕێوه بچێت، دوو ڕۆژ دواتریش بنكه‌كانی ده‌نگدان به ڕووی ته‌واوی چین و توێژه‌كان ده‌كرێنه‌وه و ده‌نگدانی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت.