بڕیاره یه‌كشه‌می داهاتوو مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته تاران و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌ركۆماری ئێران كۆ ببنه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له هۆكار و ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به ئاژانسی فڕانس پڕێسی ڕاگه‌یاندووه، كه سه‌ردانه‌كه بۆ پێشاندان و گفتوگۆیه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی وزه له نێوان هه‌ردوو وڵات و پێوه‌ندییه‌كانی ئێران و سعوودیه و دانوستاندنه‌كانی نێوانیان له به‌غدا ته‌وه‌رێكی تری سه‌ره‌كی دیداری كازمی له‌گه‌ڵ ڕه‌ئیسی و به‌رپرسانی باڵای تاران ده‌بێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م دیداری كازمی و ڕه‌ئیسی ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی هه‌ڵبژاردنی ئێرانی برده‌وه و له سه‌ره‌تای مانگی ئاب/ئۆگه‌ستی ڕابردوو وه‌ك سه‌ركۆماری نوێی ئێران متمانه‌ی پێ درا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باسی له‌وه كرد، كه ئاسایش و وزه و پێوه‌ندییه‌كانی سعوودیه و ئێران ئه‌جێندای سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمییه، به تایبه‌ت پرسی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرژییه‌كانی نێوان ڕیاز و تاران و كۆتایهێنانیان و نێوه‌ندگیری عێراق بۆ نزیككردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتر و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش و گونجاو، به ئامانجی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه.
به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه جیا له‌و ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییانه، پرسی پێدانی ڤیزای عێراق بۆ هاتنی سه‌ردانكه‌ری شیعه‌ی ئێران بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا باسێكی تر ده‌بێت، كه به‌رپرسانی ئێران به نیازن له‌گه‌ڵ كازمی تاوتوێی بكه‌ن.