ئەمەریكا دانوستانی ناوكیی لەگەڵ ئەوروپییەكانی بە سەركەوتوو هەژمار كرد

:: AM:10:35:11/09/2021 ‌
ئەمەریكا ئاشكرای كرد لە دانوستانەكانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا لەبارەی رێككەوتنی ناوكیی ئێران، زۆر سەركەوتوو بووە و بەمزووانەش ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە كۆ دەبێتەوە.

رابێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران كە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی ئەوروپای كردووە، دوای كۆتاهاتنی دانوستانەكانی پاریس، دڵخۆشیی خۆی لە سەركەوتوویی گفتوگۆكان دەربڕی.

ئەو دەڵێت، لەو گفتوگۆیەدا بە پێویستیان زانیوە هەرچی زووە وڵاتان پاڵپشتی و بەڵێنی خۆیان بۆ رێككەوتنی ناوكیی رابگەیەنن . 

بەگوێرەی "بی بی سی"، ئەمەریكا لە دوای دەستبەكاربوونی بایدنەوە، سوورە لەسەر ئەوەی رێككەوتنی ناوكیی بەگوێرەی هەندێك مەرج و بەرپرسیارێتی زیندوو بكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی داوە وڵاتانی ئەوروپا رازی بكات گوشاری زیاتر بخەنە سەر ئێران.

بڕیارە دووشەمی داهاتوو 13ی ئەیلوول، ئەنجوومەنی رێبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوكیی كۆ ببنەوە


بڕیارە دووشەمی داهاتوو 13ی ئەیلوول، ئەنجوومەنی رێبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوكیی كۆ ببنەوە و تاوتوێی دواین پێشهاتەكان بكەن.

ئاژانسەكە لە دواین راپۆرتیدا باسی لەوە كردبوو، ئێران كات دەكوژێت و رێش نادات چاودێرانی نێودەوڵەتی پشكنین بۆ وێستگەكان بكەن. پێشبینی دەكرێ لە چەند رۆژی داهاتوودا رافائیل گرووسی سەرۆكی ئاژانسەكە سەردانی ئێران بكات.

رووسیا گوتوویەتی، ئەگەر هەر رەشنووسێك بە ئامانجی مەحكوومكردنی ئێران بە ئەنجوومەنی ئاسایش بدرێ، ئەوا دەنگی نەخێری پێ دەدات.



وشە - سلێمان تاشان