كۆمپیوته‌ری ArtPC Pulse سه‌رسامت ده‌كات

:: PM:07:01:20/10/2016 ‌
كۆمپانیای سامسۆنگ بەفەرمی کۆمپیوتەری ڕوومێزی ArtPC Pulse ی ڕاگەیاند، کە کۆمپیوتەرێکە لە هەمان کاتدا خاوەنی جوانیەکی سەرنج ڕاکێش و توانایەکی باوەڕپێنەکراوە.

 ئەم کۆمپیوتەرەی سامسونگ سەرسامکەر لە بەهێزیدا و سەرسوڕهێنە لە جوانیدا، ArtPC Pulse شێوازێکی نوێی کۆمپیوتەری ڕوومێزییە کە دەتوانیت لە هەر جۆرە ژوورێکدا دایبنێیت خۆی بگونجێنێت ئەمە چونکە بە لولەکێکی جوانی بەخش دیزاین کراوە لەگەڵ ڕوناکیەکی بێ هاوتا کە دەتوانێت ئاگاداریە تایبەتەکانت نیشانبدات.

ئەم کۆمپیوتەرە بە پێی تایبەتمەندیەکانی بەسەر دوو مۆدێلدا دابەش بوون. ئەم کۆمپیوتەرە بە تایبەتمەندیەکانی Core i7 و Core i5 نەوەی شەشەم بەردەست دەبێت. هەروەها ڕامەکانیان 8 گێگا و 16 گێگا دەبن، خاوەنی بیرگەی 256 گێگای SSD پاڵپشت بە 1 تێرا لە بیرگەی HDD.

سه‌رچاوه‌/ betanews.com



وشە - عه‌لی سدیق