مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوا له ژنان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ئهیلوول، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له گوتارێكی له كۆنگره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، داوایه‌كی ئاراسته‌ی ژنانی عێراق كرد.
سه‌رۆك وه‌زیران گوتی، داوا له ژنان ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و كارا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه، داوا له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی داد و ناوخۆ ده‌كه‌م ده‌سته‌به‌ری و پاراستنی مافه‌كانی ژنان بن.
مسته‌فا كازمی ئه‌ماژه‌ی به‌وه دا، ده‌ركردنی یاسا ده‌بێته هۆی پاراستنی خێزان له توندوتیژی.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا 25% بۆ كۆتای ژنه و له‌م هه‌ڵبژاردنه ژماره‌ی ژنه كاندیدكراوه‌كان ده‌گاته 963 كه‌س.