كۆمپانیای فه‌یسبووك كه خاوه‌نداریه‌تی واتس‌ئاپ ده‌كات ڕای گه‌یاند، له ئه‌پده‌یتێكی نوێ‌دا واتس‌ئاپ له داهاتوودا ڕێ ده‌دات كه نامه‌كان له ژوورێكدا كه خۆت كردووه‌ته‌وه، سه‌یڤ بكه‌ی و له‌ڕێی ژماره‌یه‌كی نهێنییه‌وه كه خۆت ده‌ته‌وێ بچیته ناوی.
له ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه واتس‌ئاپ هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌نێت له سكێره‌تی، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانی ژماره‌ی نهێنی بۆ نامه‌كانت دابنێیت و هاوشێوه‌ی ژوورێك به ژماره‌ی نهێنی سه‌یڤی بكه‌یت، له ''ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس''یش ده‌توانی باك ئه‌پی ''بیانهێنیته‌وه'' له‌ڕێی به‌كارهێنانی ''گووگڵ درایڤ و ئای كڵاود''ه‌وه.
دوای ئەپدەیتەکە دەتوانی ژمارەی نهێنی بۆ نامەکانت دانێیت و حەشاریان بدەیت
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه راسته ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ پاراستنی نامه و تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵك، به‌ڵام به‌شێك له حكوومه‌ته‌كان دژی ئه‌م بڕیاره‌ن، له‌ناویاندا هیندستان كه دژایه‌تی ئه‌م بڕیاره ده‌كات و ده‌ڵێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م بڕیاره جێی قبووڵكردن نییه و دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ به‌كار دێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پێوه‌ندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن "بریان ئاكتۆن" ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه كه ئه‌م به‌رنامه بۆ ئاسانكردنی نامه و پێوه‌ندییه گشتییه‌كان دروست كراوه و له سه‌رانسه‌ری دنیادا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن، هه‌روه‌ها له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌ندیكردنی به‌كۆمه‌ڵی زیاد كردووه كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئاپه‌كه‌ی.