بەهۆی كێشەی منداڵان باوكێك و دوو كوڕ كوژران

:: AM:09:33:12/09/2021 ‌
لە شارۆكەی خەبات كێشەیەك لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕووی دا، بەهۆیەوە باوكێك لەگەڵ دوو كوڕی دەكوژرێن و فەرمانی گرتنیش بۆ بكوژەكان دەرچووە.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی ئەیلوول، هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیس هەولێر، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەهۆی كێشەیەكی نێوان دوو بنەماڵە كە دەمەقاڵەیان بووە لە شارۆكەی خەبات، كوژراو هەیە.

هەوڵی گرتنی بكەرانی ئەو ڕووداوە دەدرێت تا بدرێنە بە دادگا.
زیاتر گوتی، دەمەقاڵێیەك بووەتە هۆكاری شەڕی ئەو دوو بنەماڵەیە و بەهۆیەوە سێ‌ كوژراو هەن كە باوكێك و دوو كوڕن بەناوەكانی محەمەد قادر و بەدر محەمەد و شێروان محەمەد.

باسی لەوەش كرد، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێ‌ كردووە، هەوڵی گرتنی بكەرانی ئەو ڕووداوە دەدرێت تا بدرێنە بە دادگا.

ئەو ڕووداوە لە كاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوو چەند كێشەیەكی تر لە نێوان دوو بنەماڵەی تر هەبوو، دواتر بە لێكتێگەیشتنی كۆمەڵایەتی چارەسەر كرا و كێشەكە كۆتایی هات.



وشە - رامیار جەواد