خه‌ڵك زۆر پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بۆچی گاز بزوێنه‌ری گه‌وره‌یه و به‌نزین هه‌مه چه‌شنه واته ''گه‌وره و بچووكه''، شاره‌زایه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جیاوازی زۆره له نێوان ئه‌م دوو جۆری بزوێنهرهدا له‌ڕووی ''خه‌رجی، په‌ستان و هه‌ڵمه‌تدان به ئۆتۆمبێل''. بۆیه ده‌توانین به‌راوردیان بكه‌ین كه له سێ خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه:
له‌مباره‌یه‌وه جامی ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، جیاوازییه‌كی زۆر ده‌بینرێت له‌و په‌ستانه‌ی كه له بزوێنه‌ری به‌نزیندا ھه‌یه به به‌راورد به بزوێنه‌ری دیزڵ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
جیاوازییەکان لەو خاڵانەدا خۆیان دەبیننەوە
یه‌كه‌م - بزوێنه‌ری به‌نزین وا دروست كراوه كه خێراییه‌كی زۆر ده‌دات له كاتێكی كه‌مدا، به‌ڵام زه‌بری زۆری نییه، واته ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك دروست بكرێت گرنگی له‌سه‌ر خێراییه‌كه‌ی بێت، ئه‌وا وا باشتره وا دروست بكرێت كه به به‌نزین كار بكات.
دووه‌م - كاتێك ئۆتۆمبێل پێویست به‌وه ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی بار بێت، واتا بارھه‌ڵگر بێت یان بۆ كێشی زۆر به‌كار بێت، وا باشه بزوێنه‌ری دیزڵ به‌كار بھێنرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بزێنه‌ری دیزڵ له‌ژێر ئه‌و په‌ستانه زۆرهدایه، به‌ڵام خێرایی كه‌مه، له ئۆتۆمبێلی باڕھهڵگردا پێویستی به‌و خێراییه زۆره نییه، بۆیه له زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله بارھه‌ڵگره‌كان دیزڵ به‌كار ھاتووه.
سێیه‌م - بزوێنه‌ری دیزڵ وا دروست كراوه به گه‌رمكردنی ھه‌وا له‌ناو بستۆنهكاندا، پاشان پرژاندنی گاز به‌ناویدا له‌و په‌ستانه زۆره، كرداری سووتان دروست ده‌بێت، تۆرك و زه‌برێكی زۆر بۆ ئۆتۆمبێل دروست ده‌بێت.