كۆمپانیای نیسان ڕای گه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی رۆتی تایه‌كان له ئۆتۆمبێلی سێنترای مۆدێل 2020 و 2021دا، بڕیارمان داوه 139 هه‌زار له‌م ئۆتۆمبێلانه له بازاڕه‌كان بكشێنینه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌یش كه له كۆمپانیا و بریكاره‌كانمان ئۆتۆمبێله‌كانیان كڕیوه، قه‌ره‌بوویان بكه‌ینه‌وه.
له ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' هاتووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA'' ئاشكرای كردووه، نیسان سێنترای مۆدێل 2020 بۆ 2021 كێشه‌یان هه‌یه له رۆتی تایه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك خوار بوون و له‌كاتی لێخوڕیندا ته‌قه‌ی لێوه دێت و گرفت بۆ شۆفێر دروست ده‌كات، له هه‌ندێك كاتیش‌دا مه‌ترسی وه‌رگه‌ڕان و رووداوی هاتوچۆی هه‌یه به‌هۆی نه‌مانی كۆنترۆڵ به‌سه‌ر سوكاندا.
کۆمپانیای نیسان ناچار دەکرێت 139 هەزار ئۆتۆمبێلی سێنترا لە بازاڕ بکشێنێتەوە
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه كۆمپانیاكه بڕیاری داوه، 139 هه‌زار ئۆتۆمبێل له نیسان سێنترای مۆدێل 2020 و 2021، له بازاڕه‌كان بكشێنێته‌وه و چاره‌سه‌ریان بكات و زیان لێكه‌وتووانیش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام"، ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.