بڕیاره له 14ی ئه‌م مانگه، كۆمپانیای ئه‌پڵ ئایفۆن 13 به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه نمایش بكات. وه‌ك هه‌ر ساڵێكیش ئیڤێنتێك ڕێكده‌خات و به‌رهه‌مه‌كانی به دنیا ده‌ناسێنێت. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه دێته كوردستان؟.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د خدر شاره‌زا له كڕین و فرۆشتنی مۆبایل و خاوه‌ن فرۆشگه‌ی مۆبایل، بۆ ''وشه'' گوتی، وه‌ك كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاماژه‌ی پێ داوه له 14ی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته سێشه‌م، ئایفۆن 13 به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و چه‌ند به‌رهه‌مێكی تر نمایش ده‌كات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوای نمایش ناخرێته بازاڕه‌كان و كۆمپانیاكه كاتی دیاری كردووه بۆ خستنه بازاڕه‌وه.
ئایفۆن 13 لەگەڵ بڵابوونەوەی بە دنیادا دێتە کوردستانیش
ئه‌وه‌یشی گوت، كاته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن، له 17ی ئه‌م مانگه ده‌توانی له كۆمپانیاكه خۆی وه‌ك داواكردنی پێشوه‌خته ''پری ئۆده‌ر'' داوای بكه‌یت، به‌ڵام كاتی هاتنی بۆ بازاڕه‌كانی دنیا به كوردستانیشه‌وه 24ی ئه‌م مانگه‌یه، كه هه‌موو كه‌س ده‌توانێ بیكڕێت به‌و نرخه‌ی ئه‌پڵ له ئیڤێنته‌كه دیاری ده‌كات.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له‌لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا، له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010دا ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه، له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.