كه‌سێكی گرنگ له‌ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابێو بوو

:: AM:12:47:13/09/2021 ‌
ئه‌مشه‌و له‌ كردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابێۆدا، كه‌ هاوكات یاریی ریال مه‌درید و سێلتاڤیگۆ ئه‌نجام درا، زه‌ینه‌دین زیدان یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ ڤیرۆنیكای هاوژینی له‌ ناو یاریگه‌ و له‌ شوێنی زۆر تایبه‌تی میوانان ئاماده‌بوو.

زیدان وه‌رزی رابردوو مه‌شقی یانه‌ی ریال مه‌دریدی جێ هێشت، كه‌ دوو قۆناغی جیاواز راهێنه‌ری یانه‌كه‌ بووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ك یاریزانیش چه‌ند ساڵێك له‌وێدا یاریی كردووه‌.



وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا