تاڵیبان پۆشاكی ئیسلامی دەسەپێنی و تێكەڵبوونی رەگەزەكان قەدەغە دەكات

:: AM:10:27:13/09/2021 ‌
حكوومەتی نوێی ئەفغانستان كە بزووتنەوەی تاڵیبان دایمەزراندووە، بڕیاری داوە لە خوێندنی باڵادا پۆشاكی ئیسلامی بپۆشرێت، هاوكات جیاكردنەوەی هەردوو رەگەز لە یەكتر كە چیتر نابێ تێكەڵی یەكتر بن.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ دووشەم 13ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، حكوومەتی ئەفغانستان كە لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە دامەزراوە، سیاسەتێكی نوێ لە زانكۆ و پەیمانگەكان پێڕەو دەكات، بۆ ئەوەیش پۆشاكی ئیسلامی دەسەپێنێ و تێكەڵبوونی كوڕ و كچان لە مامۆستا و قوتابیان قەدەغە دەكات.

ئەو بڕیارەی حكوومەتەكە لە دوای یەك رۆژ لە هەڵكردنی ئاڵای ئەفغانستان دێت لەسەر كۆشكی كۆماریی وڵاتەكە لە كابول، ئەویش بە سەرەتای قۆناغێكی نوێ لە دەسەڵاتی تاڵیبان هەژمار دەكرێت كە دروست مەبەستیان بووە لە خوێندنی باڵاوە دەست بە سیاسەتە نوێیەكەیان بكەن و بەرنامەكانی ئیسلام لەو وڵاتە پێڕەو بكەن.

ئەو سیاسەتە نوێیەی تاڵیبان كە بڕیاری داوە بیسەپێنێ، لەكاتێكدا كە بەرلەوەی لە 15ی مانگی رابردوو كە تاڵیبان حكوومەتی پێشتری ئەفغانستانی رووخاند و كۆنترۆڵی وڵاتەكەی كرد، پێشتر لە خوێندنی باڵا مامۆستا و قوتابیان ئازاد بوون چی دەپۆشن و هاوكات تێكەڵی یەكتر بوون. بۆیە ئێستە چاوەڕێ دەكرێ زۆر بڕیاری تری هاوشێوە لەلایەن تاڵیبانەوە بەسەر خەڵكی ئەفغانستان بسەپێنرێت.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د