ناوەندی فەرماندەریی هێزەکانی تورکیا ڕایگەیاند هێزەکانی
یەپەگە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەندێک شوێنی پارێزگای خەتای تورکیایان کردۆتە ئامانجی هاوەن.
ناوەندی
فەرماندەریی هێزەکانی تورکیا لە ڕێگای هەواڵێکەوە ڕایگەیاند پێنج هاوەن لە کانتۆنی عفرینەوە بۆ ناو وڵاتی تورکیا هاوێژراون
ئەمەش وای كردوە فڕۆكەكانی توركیا وەڵامی ئەم هێرشە بدەنەوە .
لە هەواڵەکەدا
هاتووە، ئەنقەرە لە کانتۆنی عفرینەوە کە لەدەستی هێزەکانی کوردی سووریا (یەپەگە)دایە
پێنج هاوەن بەرەو دەوروبەری ناوەندی فەرماندەریی هێزە زەمینییەکانی سوپای تورکیا هاوێژراون
بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە و هیچ خەسارێکی گیانی و ماڵیان بەدواوە نەبووە هێزەکانی سوپای
تورکیا لە کاردانەوە بەم هێرشە مۆڵگەکانی یەپەگەیان بوردومان کردووە.
ئەمەش
لە کاتێکدایە ماڵپەڕە هەواڵدەرییەکانی نزیک بە یەپەگە ڕایان گەیاندوە، تۆپخانەی سوپای تورکیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان
کردۆتە بوردومانكردنی کانتۆنی عفرین و فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاش بە درێژایی شەو مۆڵگە
و بارەگاکانی یەپەگەیان کردۆتە ئامانج و بوردومانیان کردوون.