به‌ڕێوه‌چوون و رێوڕه‌سمی ئاینی و دیاریكردنی پاتریاركی ئاشوورییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له هه‌ولێر گرنگی تایبه‌تی بۆ پێگه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان هه‌یه، له‌و رووه‌وه كوردستان چووه قۆناغێكی تره‌وه. سه‌رۆكی هه‌رێمیش رای گه‌یاند، هیوادارم هه‌موومان پێكه‌وه به‌خۆشی بتوانین بۆ خزمه‌تی ئه‌م وڵاته و پێشكه‌وتنی كار بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ـی ئه‌یلوول، پاتریاركی ئاشوورییه‌كان له ڕێوڕه‌سمێكی ئاینی تایبه‌ت به ئاشوورییه‌كان له هه‌ولێر، بۆ كاروباری ئاینی ده‌ستبه‌كار بوو، له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاروباره‌كانیان به‌ڕێوه ده‌بات. بنكه‌ی سه‌ره‌كی له شیكاگۆوه ده‌هێنێته هه‌ولێر.
هه‌موومان پێكه‌وه به‌خۆشی بتوانین بۆ خزمه‌تی ئه‌م وڵاته و پێشكه‌وتنی كار بكه‌ین
پاتریاركی هه‌ڵبژێراوی مار ئاوای سێیه‌م، ناوی (رویڵ) كوڕی (كۆرش ئه‌یزاریا رۆیل)ـه و ساڵی 1974 له دایك بووه، له 1975 دا له كه‌نیسه‌ی مار سرگیس/شیكاگۆ، له ئاو هه‌ڵكێشراوه. هه‌روه‌ها پاتریارك له لای چه‌ند قه‌شه‌یه‌كی كه‌نیسه زمانی ئارامی خوێندووه. هاوكات له‌لایه‌ن قه‌شه شلێمۆن حه‌زقیال كه سه‌رۆكی قه‌شه‌كانی ئه‌ركه‌دیاقۆنه گرنگی پێ دراوه بۆ ئاماده‌كردنی بۆ بوون به شه‌ماشایه‌تی و قه‌شایه‌تی، سه‌رنجام له 1992 وه‌ك شه‌ماشه ده‌ستنیشان كرا.
دواتر درێژه به‌خوێندن ده‌دات و له 1997 به‌كالۆریۆس له لاهووت و فه‌لسه‌فه به‌ده‌ست ده‌هێنێت. پاشان له جه‌ژنی فه‌نتیقوستێ له لایه‌ن پاتریارك مار دنخای چواره‌م، له كه‌تدارئیه كه‌نیسه‌ی مار گیوه‌رگیس له شیكاگۆ، وه‌ك قه‌شه دیاری كرا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری لاهووتی پیرۆز له په‌یمانگای حبری له رۆما و دكتۆرای له لاهووتی پیرۆزی لیتۆرجی له هه‌مان په‌یمانگا به‌ده‌ست هێناوه. هه‌روه‌ها له 2008 له رێوڕه‌سمێكی ئاینی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی پیرۆزی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له دهۆك به‌ڕێوه چوو، بۆ وه‌رگرتنی پله‌ی (ئه‌سقۆفی پیرۆز) به‌رز كرایه‌وه.
وشه‌ی ئاشوور له ناوی خواوه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه و یه‌كه‌م پایته‌ختیشیان هه‌ر به‌وه ناو نراوه
له‌وباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی دیاریكردنی پاتریاركی ئاشوورییه‌كان، به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، هیوادارین كریستیانه‌كان له‌م وڵاته‌دا بمێننه‌وه و هه‌موومان پێكه‌وه به‌خۆشی بتوانین بۆ خزمه‌تی ئه‌م وڵاته و پێشكه‌وتنی كار بكه‌ین.
ئه‌مه 122یه‌مینه پاتریاركی ئاشوورییه‌كانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌و هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له كۆنه‌وه به فره‌نه‌ته‌وه و ئاین و كولتووره جیاوازه‌كان ژیانی تێدا كراوه، ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆش دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
له‌رووی سیاسی و ئاینی و دیپلۆماسی و ئابووری، گرنگیی تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. به‌بوونی پاتریاركی ئاشوورییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێوه‌ندی دیپلۆماسی و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و و وڵاتانی تر به‌هێزتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رووی گه‌شتیاریشه‌وه ده‌توانرێ سوودی لێ ببینرێ، چونكه بنكه‌ی سه‌ره‌كی خۆی له شیكاگۆوه ده‌هێنێته هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه ئاشوورییه‌كانی تری نیشته‌جێی وڵاتان سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
فه‌رید یه‌عقووب په‌رله‌مانتاری ئاشوورییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، بۆ خه‌ڵكی ئێمه هه‌نگاوێكی گرنگ بوو، پاتریاركی ئاشوورییه‌كان له هه‌ولێر كه‌نیسه به‌ڕێوه ببات. هاوكات له‌باره‌ی گرنگی بۆ هه‌رێمی كوردستان گوتی، ده‌كرێ سوودی لێ وه‌ربگیرێ بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان و وڵاتانی تر، پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیان له نێوان كوردستان.
ئاشوورییه‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌كن كه خاوه‌نی زمان و ئاینی تایبه‌ت به خۆیانن و له مێژه له كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌ژین. له ساڵانی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆریان كۆچیان كردووه بۆ قه‌وقاز و وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، ئێسته زۆریان له نه‌ینه‌وا، ھه‌ولێر و دھۆك ده‌ژین. له‌باره‌ی ژماره‌یان ئامارێكی دروست له به‌رده‌ست نییه.
وشه‌ی ئاشوور له ناوی خواوه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه و یه‌كه‌م پایته‌ختیشیان هه‌ر به‌وه ناو نراوه. له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیانه‌وه (ھه‌زاره‌ی سێھه‌می پێش زاین) له به‌رانبه‌ری بنه‌ماڵه به‌ھێزه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و سۆبارییه‌كان و خۆرییه‌كان، له كوردستان و حیسییه‌كان له ئه‌نادۆڵ كه‌میان ھێنا و نه‌یانتوانی فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان بچه‌سپێنن. به‌ڵام له ھه‌زاره‌ی دووه‌مه‌وه بووژانه‌وه و وه‌ك گه‌لێكی به‌ھێز و به‌ئه‌زموون له ڕووی جه‌نگ و داگیركاری و داھێنانه‌وه ده‌ركه‌وتن و له ڕووی شارستانیشه‌وه به‌ره‌وپێش چوون.