ماتیۆ تۆله‌ر باڵوێزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی دووپاتی كرده‌وه، كه له دوای سه‌ری ساڵه‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق بۆ ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆڵی هاوپه‌یمانانیش پشتیوانی و ڕاوێژبهخشین ده‌بێت، له به‌شێكی تری قسه‌كانیشی ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئێران ده‌یه‌وێ میلیشیاكان له ته‌ك حكوومه‌تی عێراق بكات به هێزێك له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه، بۆ زیادكردنی هه‌ژموونی ئێران، به دڵنیاییه‌وه بوونی هه‌ر ههژموونێكی ئێرانیش بۆ سه‌ر عێراق بۆ دوژمنایه‌تی ئه‌مه‌ریكایه.
باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "
ئه‌لحوڕه"ی ئه‌مه‌ریكی دووپاتی له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كان بۆ ڕیشه‌كێشكردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كرده‌وه و له دوای كۆتایی ئه‌مساڵیش كه واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له عێڕاق، به قسه‌ی ئه‌و، هه‌ڵمه‌ته‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێ و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق كاری هاوبه‌ش بۆ ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ڕۆڵی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش‌یش له نێو هاوپه‌یمانییه‌كه‌یش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بریتی ده‌بێ له پشتیوانی هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق و پێدانی زانیاری و ڕاوێژ بۆ چۆنیه‌تیی ڕیشه‌كێشكردن و له‌ناوبردنی شانه‌كانی داعش له ناوچه دووره ده‌سته‌كان.
هه‌ر ههژموونێكی ئێران له‌سه‌ر عێراق بۆ دوژمنایه‌تی ئه‌مه‌ریكایه
له‌باره‌ی ئامانجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق، ماتیۆ تۆله‌ر گوتی، ئامانج و ڕۆڵی ئێمه بریتی ده‌بێ له به‌هێزتركردنی هێزه‌كانی عێراق به پێشمهرگهوهیش، بۆ ئه‌وه‌ی گره‌نتی و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكه‌ین، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك داعش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه جیا جیاكانی عێراق و جارێكی تر ناتوانێ ناوچه‌كان كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی باڵوێزی واشنتن باسی له گرنگی ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه و هێزی دژه تیرۆری عێراق كرد و گوتی، پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی فه‌رمی عێراق هاوبه‌شی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كیبوون بۆ تێكشكاندنی داعش، به‌ڵام پێویسته هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی به‌هێز له نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت، به هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق كاری زۆر مه‌زن ئه‌نجام درا و ده‌سكه‌وتی زۆر گه‌وره له 2014ه‌وه به‌دیهاتوون، كه ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی هاریكاری و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ هێزه‌كان به گشتی.
زیاتر گوتی، بوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ یارمه‌تیدان و په‌ره‌پێدانی توانای هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه‌یه، نه‌ك هۆكارێكی تر.
هاوكات باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێری كرد، كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجام دران، دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و جۆره هێرشانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر گه‌لی عێراق و ئاسایشی وڵاته‌كه، دراوسێكانی عێراق ده‌یانه‌وێ چالاكییه‌كانی میلیشیا چه‌كداره‌كان له ژێر حوكمی یاسا و حكوومه‌تی شه‌رعی عێراق ببینن و به‌هێزتری بكه‌ن.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه تۆله‌ر به توندی ڕه‌خنه‌ی له هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراقه‌وه گرت و گوتی، تاران ده‌یه‌وێ بۆشایی دوایی ئێمه پڕ بكاته‌وه و فشار به‌هه‌موو جۆرێك له‌سه‌ر عێراق دروست ده‌كات، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه ڕوون بێت، كه ئه‌و پلانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران زۆرترین زیانی بۆ عێراق هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌یش ڕوونه كه بوونی هه‌ر ههژموونێكی تاران بۆ سه‌ر عێراق، یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی بریتییه له دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێ له یارمه‌تیدان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه سه‌رۆك بایدن چه‌ندان جار دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه و به ڕوونی گوتوویه‌تی، ئاسایشی عێراق بریتییه له ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوكات عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی سروشتی زۆره، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كانی پێشوو نه‌یانتوانیوه به باشی سوود له‌وه وه‌ربگرن.
له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی سوپای توركیا و هاتنیان بۆ ناوه‌وه‌ی سنووری عێراق، باڵوێزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیانوو بۆ ئه‌نكه‌ره ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌نكه‌ره هاوبه‌شێكی به‌هێزه بۆ به‌غدا، ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌كات، بۆ بنیاتنانی پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز و پته‌و له نێوان عێراق و توركیا، له‌باره‌ی به‌زاندنی سنووری عێراقیش له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، تۆله‌ر ئاشكرای كرد، كه ئه‌مه بۆ مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
پرسی هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌سازییه‌كان ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا بوو له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه و تێیدا ماتیۆ تۆله‌ر هیوا و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق خواست، كه بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێ، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه هه‌ڵبژاردنه تاكه ڕێگه‌یه تا بتوانرێ ده‌نگی گه‌لی عێراق ببیسترێ و خواستی ئه‌وان بۆ چۆنیه‌تیی حوكمڕانی ڕوون ببێته‌وه.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌یش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو توانای خۆیه‌وه پشتیوانی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كات، تا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بێ كێشه به‌ڕێوه بچێ و ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی عێراق، ببێته داینه‌مۆ و بزوێنه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی له وڵاته‌كه، بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری و ده‌ستكاری بكرێت.