هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئه‌نجام درا، عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوان بووه سه‌رۆك، یوونس مه‌حموودیش پۆستێكی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ئه‌یلول، هه‌ڵبژاردی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا عه‌دنان درجالی وه‌زیری وه‌رزش و لاوان، به سه‌رۆكی نوێی یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
درجال كه یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی عێراقه، توانی به 48 ده‌نگ به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی سه‌ركه‌وێت، كه شه‌ڕاڕ حه‌یده‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی كه‌رخ بوو، ئه‌ویش ته‌نیا 16 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.
عه‌دنان درجال ئێسته له كابینه‌كه‌ی كازمی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانه، به‌ڵام له دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، پۆسته‌كه‌ی جێ ده‌هێڵێت و ده‌بێته سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێ تا ساڵی 2025.
بۆ پۆستی جێگرانی سه‌رۆك، عه‌لی جه‌بار، كه له ده‌سته‌ی پێشوودا جێگری یه‌كه‌م بوو، ئه‌مجاره‌ش به‌بێ ركابه‌ر و به ته‌زكیه به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی عێراق "یوونس مه‌حموود" به جێگری دووه‌می سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا، كه ئه‌ویش به‌بێ ركابه‌ر و به ته‌زكیه هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێ به سه‌رپه‌رشتیی "ده‌سته‌ی كاتیی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق" به‌ڕێوه چوو، كه دكتۆر ئه‌حمه‌د كۆچه‌ری كوڕه كوردیش تێیدا ئه‌ندامه و له لایه‌ن "فیفا"ـوه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌ستنیشان كراون.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆدا جگه له سه‌رۆك و جێگرانی، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتییه‌كه‌ش هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق دوای ئه‌وه دێت، كه ده‌سته‌ی پێشوو به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، یان وه‌ك روونتر ده‌گوترێت "له پۆسته‌كانیان لابران" دوای زنجیره‌یه‌ك كێشه و گرفتی یاسایی، كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا روویان دا و فیفا هاته ناو كێشه‌كه، كه دواتر ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان پێكهێنرا و تا ئێسته كاروباره‌كانی یه‌كێتییه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.