دیوانی "دێڕێك دارستان و تاڵێك چۆله‌كه"، كۆمه‌ڵه شیعرێكی نوێی ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌ییه كه ئێسته كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، به‌مزووانه له ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ئهیلوول، ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی شاعیر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كۆمه‌ڵه شیعره‌كانی ئه‌مجاره‌دا، گرنگی به قه‌سیده و پۆسته‌ر و هایكۆ دراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه جوانه‌كانی شاعیر ئه‌وه‌یه، كاتێك كۆمه‌ڵه شیعرێك بڵاو ده‌كاته‌وه، ده‌بێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی تری ته‌واو جیاواز بێت، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، كه‌واته یه‌ك دیوانی نووسیوه.
له‌باره‌ی ناساندنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی، ڕوونی كرده‌وه تا ئێسته به‌هۆی شه‌پۆلی نوێی كۆرۆناوه، نه‌یتوانیوه رێوڕه‌سمی ناساندنی بۆ خوێنه‌ران ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌نیازه له مانگی داهاتوودا له زۆربه‌ی شار و شارۆكه‌كانی كوردستان بگاته ده‌ستی خوێنه‌ران.
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی له دایكبووی شاری هه‌ڵه‌بجه و دانیشتووی سلێمانییه، ماوه‌ی 25 ساڵه خه‌ریكی نووسینه، جگه له‌و كۆمه‌ڵه شیعره‌ی كه به‌مدواییه بڵاوی كرده‌وه، پێشتریش شه‌ش كۆمه‌ڵه شیعری تری چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هه‌ولێر/ محه‌مه‌د جه‌مال