كوردێك بووه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق

:: PM:03:48:14/09/2021 ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌سته‌ی نوێی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق، گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق مه‌سعود، بووه‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی یه‌كێتییه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ئه‌یلول، هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق كرا و تێیدا گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق مه‌سعود، وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێی یه‌كێتییه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی "وشه‌ سپۆرت"، گۆڤه‌ند 48 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌ ده‌نگێكی به‌رچاو بووه‌ته‌ ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌.

گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق، یاریزانی پێشوو، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر بوو، جگه‌ له‌وه‌ بروانامه‌ی له‌ میسر له‌ بواری وه‌رزش به‌ده‌ست هێناوه‌، ئێسته‌ سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كانه‌ له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا و ده‌یان یاریی گرنگی خوله‌ گرنگه‌كانی ئاسیای سه‌رپه‌رشتی كردووه‌ و گه‌نجێكی زیره‌ك و به‌توانایه‌.

له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق، كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌ی كاتیی یه‌كێتیی تۆپی پێ ئه‌نجام درا، عه‌دنان درجال بووه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌.






وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا