ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، هێرشی به‌رده‌وامی سه‌ر هه‌ولێر له‌لایه‌ن گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌كانه‌وه، لاوازیی حكوومه‌تی عێراق پێشان ده‌دات كه ناتوانێ ئه‌و دۆخه كۆنترۆڵ بكات.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان جار به درۆن و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرش كراوه‌ته سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و هێرشانه جگه له‌وه‌ی پێگه‌ی كوردستانیان به‌هێزتر كردووه، هیچ زیانێكیان نه‌بووه.
ڕێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و گرووپ و میلیشیایانه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن، ده‌بێت باجی قورسی ئه‌م كارانه بده‌ن و تێكدانی دۆخی كوردستان و باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و هێرشانه لاوازیی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌یه‌تی كه هه‌ر ڕۆژه و له‌لایه‌ن هێز و وڵاتێكه‌وه هێرش و په‌لاماری ده‌كرێته سه‌ر و سنوور ده‌به‌زێنرێت.
لای خۆیه‌وه عه‌مید ئه‌حمه‌د ڕه‌شید شاره‌زای بواری سه‌ربازی، به "وشه"ی گوت، ئه‌و دوژمنانه نادیارن و هێرشه‌كانیان ترسنۆكانه‌یه، ئه‌م گرووپانه ناشه‌رعین و لابه‌لا دژی هه‌رێم یارمه‌تی ده‌درێن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری هه‌ولێر بده‌ن و پێویسته ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بێده‌نگ نه‌بن.
ئه‌و به پێویستی ده‌زانێ هه‌رچی زووه كاری ڕژد بكرێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ناحه‌زانه له نزیك سنووره‌كانی هه‌ولێر، چونكه مه‌ترسی زیاتریان ده‌بێت و دۆخه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت كه ئه‌مه‌ریكا و كۆنسوڵ و باڵوێزخانه‌كان، نوێنه‌ری وڵاتان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر، بێنه ده‌نگ .
شاره‌زوور/ ئاسان محه‌مه‌د