مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران له یه‌كشه‌می ڕابردوو، له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، ڕێككه‌وتنی هه‌ڵگرتنی ڤیزای له نێوان هه‌ردوو وڵات ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی له قازانجی ئێرانه و ساڵانه بڕی 120 ملیۆن دۆلار زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كازمی زۆرترین سوودی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه، جیا له‌وه‌ی به ملیۆنان ئێرانی بۆ سه‌ردانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی ساڵانه ڕوو له عێراق ده‌كه‌ن، كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌بری ڤیزای عێراقی لێیان وه‌رده‌گیرا، بوونی نامێنێ و به‌غدا زیان ده‌كات، هاوكات دیوێكی تریش پرسی ئابووری و بازرگانییه، كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند ساڵێكه له ژێر قورسترین گه‌مارۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌م هه‌نگاوه وا ده‌كات كه بازرگانانی ئێران بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ڕۆژانه هاتوچۆی عێراق بكه‌ن و كاڵای خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه و دراوی كاغه‌زی بۆ ئێران ببه‌نه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه زۆرینه‌ی عێراقییه‌كانیشی تووڕه كردووه، چونكه خه‌ڵكی هۆشیاره و تێ ده‌گه‌ن، كه ئه‌م كاره جیا له زیان هیچ سوودێكی تری بۆ عێراق نییه، چونكه ژماره‌ی سه‌ردانكه‌رانی عێراق بۆ ئێران، به به‌راورد به سه‌ردانكه‌رانی ئێران بۆ عێراق زۆر كه‌متره.
ته‌نیا له پاره‌ی پێدانی ڤیزا ساڵانه عێراق 120 ملیۆن دۆلار زیانی پێ ده‌گات
ئه‌مساڵ ڕێككه‌وتن كراوه كه ڕێ به هاتنی سێ ملیۆن شیعه‌ی ئێران بۆ عێراق بدرێت، ئه‌گه‌ر ڤیزا هه‌ڵنه‌گیرایه، ئه‌وا هه‌ر یه‌كێك له‌و سه‌ردانكه‌رانه ده‌بوو بڕی 40 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ك باجی پێدانی ڤیزا به عێراق بده‌ن، كه ئه‌مه‌یش ده‌كاته پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی و ده‌چووه خه‌زێنه‌ی گشتی عێراقه‌وه، له كاتێكدا به‌غدا خۆی به ته‌نگژه‌یه‌كی قورسی ئابووری تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌رده‌وام چاوی له قه‌رزكردنه.
ئه‌گه‌رچی كازمی به پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی و له به‌ره‌ی دژه ئێران ناوی ده‌برێت، به‌ڵام به هه‌ڵگرتنی ڤیزا و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی عێراق به ڕووی ئێرانه‌وه، خزمه‌تێكی هێنده گه‌وره‌ی به تاران كردووه، كه سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێشووی عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به پیاوی ئێرانیش هه‌ژمار ده‌كران، هه‌نگاوی له‌مجۆره‌یان نه‌هاوێشتووه.
عێراقییه‌كان به ڕه‌خنه و ته‌نزه‌وه باس له‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته گیراوه‌ته‌به‌ر و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه پێوه‌ندی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانی كازمییه بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات.
ئابووریناسان و شاره‌زایانیش ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو، كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له نێوان هه‌ردوو وڵات، جیا له موجامه‌له‌یه‌كی سیاسی هیچ شتێكی تر نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك به قازانجی عێراق ناشكێته‌وه.
له به‌رانبه‌ر سه‌رچاوه‌كان له حكوومه‌تی كازمی بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العرب" باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و هه‌نگاوه به هیچ شێوه‌یه‌ك زیانی بۆ ئابووری عێراق نییه، حكوومه‌ت به وردی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردووه، ئنجا ڕازی بووه به هه‌نگاوێكی له‌مجۆره.
هاموشۆی ئێرانییه‌كان بۆ عێراق ئاسان ده‌بێ و دۆلار له عێراق به‌لێشاو ده‌به‌نه‌وه بۆ تاران
گرفته‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه، كه ئه‌و 40 دۆلاره‌ی له به‌رانبه‌ر پێدانی ڤیزا له ئێرانییه‌كان وه‌رده‌گیرا، ئێسته بوونی نامێنێت، به‌ڵكو زۆر له‌وه ترسناكتره، هه‌مووان ده‌زانین كه ئێران به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه پێویستی زۆری به دۆلار و دراوی قورسه، به دڵنیاییه‌وه ئاسانبوونی هاتنی ئێرانییه‌كان بۆ عێراق، وا ده‌كات هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی بردنی دۆلار و دراوی قورس له عێراقه‌وه بۆ ئێران ده‌ست پێ بكات، كه ئه‌مه‌یش ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ره‌سی به‌رده‌وام و بێ كۆتایی ئابووری عێراق ده‌بێت.
سه‌لام سومه‌یسم پسپۆری ئابووری له‌وباره‌وه گوتی، كه دراوی قورسه و بردنی بۆ ئێران به به‌رده‌وامی كێشه‌یه بۆ ئابووری عێراق، جیا له‌وه‌یش ئێرانییه‌كان كه سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن، هه‌موو شتێكیان به‌خۆڕاییه، ئێرانییه‌كان له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا هۆتێل و هه‌موو شتێكیان كڕیوه و له‌وێ ده‌یانحه‌وێننه‌وه، كه‌مترین پاره‌ی گه‌شتیارانی ئێران ده‌چێته گیرفانی كاسبكار و خاوه‌نكارانی عێراقه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه عێراقییه‌كان كه گه‌شتی ئێران ده‌كه‌ن به هه‌زاران دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن.