له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له دواچركه‌كانی یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی یه‌نگ بۆیزی سویسری دۆڕا.
مانچێسته‌ر یونایتد له یه‌كه‌م یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا، ئه‌مشه‌و بووه یانه‌ی یه‌نگ بۆیزی سویسری و له گێمی یه‌كه‌مدا به گۆڵی رۆناڵدۆ پێشكه‌وت.
دواتر له خوله‌كی 35دا یاریزانی مانچێسته‌ر وان بیساكا به كارتی سوور ده‌ركرا.
له خوله‌كی 66دا نیگمالۆ گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ یانه سویسرییه‌كه تۆمار كرد.
سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری مانچێسته‌ر، چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كرد و رۆناڵدۆ و برۆنۆ فێرناندێزی هێنایه ده‌ره‌وه.
ناوبژیوان له كۆتایی یارییه‌كه‌دا پێنج خوله‌كی زیادكراوی هه‌ژمار كرد، به‌ڵام دوور له پێشبینییه‌كانیش له خوله‌كی 90+5 یانه‌ی یه‌نگ بۆیز له رێگه‌ی جۆردان سیباچیۆ گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و مانچێسته‌ر بێ هیوا كرد.
به پێی تۆماره‌كانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئاماره‌كان، مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ر، 11 یاریی له چامپیۆنزلیگ كردووه و له 10 یارییدا گۆڵیان لێ كراوه، هه‌روه‌ها له‌م 11 یارییه‌دا، 7 یاریی دۆڕاندووه.