له ده‌ستپێكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له وه‌رزی نوێ‌دا، یانه‌كانی یوڤێنتوس و چێڵسی بردنه‌وه‌ی گرنگیان تۆمار كرد، چوار یارییش به یه‌كسانبوون كۆتاییان هات.
ئه‌مشه‌و "14ی ئه‌یلول" وه‌رزی نوێی 2021-2022ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێ كرد و نیوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه هاتنه ئه‌نجامدان.
ئه‌مشه‌و هه‌شت یاریی كران، كه نیوه‌یان به یه‌كسانبوون كۆتاییان هات، چوار تیپیش بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد.
یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی بردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به 3-0 گۆڵ له یانه‌ی مالمۆی سوێدی برده‌وه.
یارییه‌كه له سوێد كرا، به‌ڵام تیپی میوان براوه بوو، گۆڵه‌كانی یوڤێنتوس ئه‌لێكس ساندرۆ، ئه‌لڤارۆ مۆراتا و پاولۆ دیبالا "په‌ناڵتی" تۆماریان كرد.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی چێڵسی، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ، له یاریگه‌ی خۆیدا به زه‌حمه‌ت له یانه‌ی زینیت سانتپێرسبۆرگی رووسیی برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه رۆمێلۆ لوكاكۆ له خوله‌كی 69دا تۆماری كرد.
هاوكات پێش یارییه‌كه، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ئه‌وروپا "ئالێكس چێڤرین" له ناو یاریگه‌دا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپای 2021ی به "جۆرجینیۆ"ی یاریزانی چێڵسیی و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری ئه‌وروپای به "تۆماس تۆخێل"ی راهێنه‌ری چێڵسی به‌خشی.
له یارییه‌كی به‌هێزیشدا، بایرن میونشن له ناو كامپ نوو به 3-0 گۆڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای برده‌وه، لێڤاندۆڤسكی 2 گۆڵ و مووله‌ر، گۆڵه‌كانی بایرنیان تۆمار كرد.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی تریش به‌م شێوه‌یه بوو:
لیل 0-0 ڤۆلفسبۆرگ
ڤیاڕیال 2-2 ئاتالانتا
دینامۆكیێڤ 0-0 بێنفیكا
سێڤییا 1-1 رێدبوڵ سالزبۆرگ
یه‌نگ بۆیز 2-1 مانچێسته‌ر یونایتد.
جێی ئاماژه‌یه ئێواره‌ی چوارشه‌م هه‌شت یاریی تر له خوله‌كه‌دا دێنه ئه‌نجامدان.