چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ پاریس سانجێرمان به پێكهاته‌یه‌كی ترسناكه‌وه له به‌لجیكا ده‌ربكه‌وێت و بۆ یه‌كه‌مجار مێسی و نه‌یمار و ئیمباپێ پێكه‌وه یاریی بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئه‌یلول، له گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا، پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی به ته‌واوی پێكهاته‌كه‌یه‌وه روو ده‌كاته به‌لجیكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كلوب بروج.
یارییه‌كه سه‌عات 22:00 ده‌ست پێ ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ یه‌كه‌مجار لیۆ مێسی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی پاریس یاریی بكات، كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر پێوه‌ندیی به‌و یانه‌یه‌وه كرد.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ یه‌كه‌مجار "مێسی، نه‌یمار و ئیمباپێ" پێكه‌وه یاریی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه روونه ته‌نیا سێرخیۆ رامۆس به‌شداریی یارییه‌كه ناكات، كه هێشته به ته‌واوی له رووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه ئاماده نییه.
چاودێران پێشبینیی ده‌كه‌ن پێكهاته‌ی پاریس بۆ یاریی ئه‌مشه‌و به‌م شێوه‌یه بێت:
گۆڵپارێز: كایلۆر ناڤاس
به‌رگری: عه‌بدۆ دیالۆ، كێمپێمپێ، ماركینیۆس و ئه‌شره‌ف حه‌كیمی
ناوه‌ڕاست: جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆم، پاریدێس، ئاندێر هێرێرا
هێرشبردن: نه‌یمار، ئیمباپێ و مێسی.