ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، داواكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ته‌نیا داواكردنی مووچه و بودجه و ئه‌و بابه‌ته مادییانه نه‌بووه له به‌غدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئه‌یلوول، ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاند، له ساڵی ڕابردوودا زیاتر له 20 جار وه‌ك شاند سه‌ردانی به‌غدامان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراقی دانیشتین، ده‌بێت شه‌ڕێكی ده‌ستوور و مه‌ده‌نییانه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانمان بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان به دوای مافه‌كانمانه‌وه نه‌بین، هیچ كه‌سی تر نییه مافه‌كانمان بدات.
سه‌باح باسی له‌وه كرد، ده‌بێت نوێنه‌رانی كارامان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌بێت، چونكه زۆربه‌ی كاره‌كان له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه به ئه‌نجام ده‌گات و له‌وێ یه‌كلا ده‌بێته‌وه، بۆیه چه‌نده ئێمه ده‌نگ و ره‌نگ و سه‌نگمان یه‌كگرتوو بێت و پێگه‌مان به‌هێز بێت، ئه‌وه‌نده ده‌توانین مافه‌كانمان به‌ده‌ست بێنین و رێیش نه‌ده‌ین هیچ كه‌س پێشێلی مافه‌كانمان بكات.
به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئومێد سه‌باح بڵاو كردووه‌ته‌وه و پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ كردووه، سیاسه‌تی بنه‌ڕه‌تی و ستراتیجی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا چییه؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له هه‌بوونی پێوه‌ندییه‌كی جێگیر له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی عێراقی فیدراڵ‌دا، ئێمه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه هیچ سازشێك له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ین، له هه‌مان كاتدا به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه كار له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه بكه‌ین كه پێوه‌ندییان به مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه، گرنگه ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پارسه‌نگییه بپارێزین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا له ئاستی پێویست و خواستی ئێمه‌دا نییه، ئومێد ده‌كه‌ین له خولی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ئه‌و مافانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق جێگیر كراون و تا ئێسته جێبه‌جێ نه‌كراون، بێنه دی و هاووڵاتییانیش به مافه‌كانیان شاد بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه داواكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ته‌نیا داواكردنی مووچه و بودجه و ئه‌و بابه‌ته مادییانه نه‌بووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی باڵامان بۆ به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێك هێنا.