د.جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستانی خسته‌ڕوو ڕای گه‌یاند، دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام به‌رێوه بچێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئه‌یلوول، د.جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام به‌رێوه بچێ.
سندوقێك بۆ پڕۆژه‌ی رێگاوبانه‌كان په‌سه‌ند كراوه
هه‌روه‌ها گوتی، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه له قه‌ده‌غه‌كردنی سیمكارتی بێ فۆڕم و لیژنه‌یه‌كیش به‌دواداچوون له‌سه‌ر كوالیتی ئه‌و ئارده ده‌كه‌ن كه ده‌هێنرێته كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی هاووڵاتییان پارێزراو بێ.
له‌باره‌ی رێگاوبانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش باسی له‌وه كرد كه سندوقێك بۆ پڕۆژه‌ی رێگاوبانه‌كان په‌سه‌ند كراوه تا زۆرترین رێگا له كوردستان چاك بكرێته‌وه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌یش كرد كه خه‌می حكوومه‌ته كه رێگاوبانه‌كان به باشترین شێوه نۆژه‌ن بكاته‌وه و رێی نێوان كۆیه و هه‌ولێریش له‌به‌رنامه‌دایه كه كاری تێدا بكرێ.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه بدرێ كه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌ولێر.