بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌مین پێشانگای كتێبی وه‌شانی نووسیار له كۆپنهاگن بكرێته‌وه، چه‌ندان بڕگه‌ی ئه‌ده‌بی و كولتووری له خۆی ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ئهیلوول، ئالان په‌ری سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی وه‌شانی نووسیار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به هاوكاری وه‌شانخانه‌ی ئاڤا و سه‌نته‌ری كلارا، ڕۆژی یه‌كشه‌م 19ی ئهیلوول، یه‌كه‌مین پێشانگای كتێبی وه‌شانی نووسیار له كۆپنهاگن - دانیمارك ده‌كرێته‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، "پێشانگاكه له كۆڕێكدا به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر (جان دۆست) و (مه‌ها حه‌سه‌ن و باران ببردۆز) سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ تا حه‌وتی ئێواره ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌عات سێی عه‌سری هه‌مان ڕۆژ كۆڕی نووسه‌ران ده‌ست پێ ده‌كات".
ڕوونی كرده‌وه، پێشانگاكه بڕگه‌ی موزیك له‌لایه‌ن ئامانج زهرهفیان پێشكه‌ش ده‌كات، ناونیشانی یه‌كه‌مین پێشانگای كتێبی وه‌شانی نووسیار له كۆپنهاگن (Taastrup Kulturcenter، Poppel Alle 12، 2630 Taastrup).
ئاماژه‌ی دا، یه‌كه‌مین پێشانگای كتێبی وه‌شانی نووسیار له كۆپنهاگن، سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی وه‌شانی نووسیار و وه‌شانخانه‌ی ئاڤا به‌رده‌ست ده‌بن.
نووسیار خانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ئامانجی گه‌یاندنی ڕۆشنبیری و ئیشكردنه له‌سه‌ر به‌ده‌رخستنی ڕۆشنبیری و دیدی جیاواز، ساڵی پار له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا خولی یه‌كه‌می خه‌ڵاتی نووسیاری بۆ ساڵی 2020 به ناونیشانی "محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان – ژه‌نه‌ڕاڵی پایز" سه‌رپێ خست، تێیدا به شێوازێكی سه‌رده‌مییانه سێ براوه‌ی هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی شیعر و ڕۆمان و كۆمه‌ڵه چیرۆكی دیاری كرد. هاوكات له 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2020یش له ڕێوڕه‌سمێكدا كتێبی هه‌رسێ براوه‌كه به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و دادوه‌رانیان به چاپ گه‌یه‌نران.