مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جه‌نه‌راڵ ریچارد بێڵ جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا كرد.
پشتیوانیی هاوپه‌یمانانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌ت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی تیرۆر پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی بارودۆخی عێراق و سووریا، تاوتوێ كرا.
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا، هاوخه‌می خۆی به سه‌رۆكی حكوومه‌ت گه‌یاند بۆ ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ی دوێنێ له دۆڵێ نه‌قه‌بای شاره‌دێی نه‌هلێی سه‌ر به ئاكرێ به‌هۆی بۆمبێكی چێندراوی په‌كه‌كه شه‌هید بوون، پشتیوانیی هاوپه‌یمانانیشی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت، سوپاسی هاوكاری و پشتگیریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كرد و دووپاتی له گرنگیی كاراكردنی سه‌نته‌ره‌كانی هاوئاهه‌نگی ته‌ناهیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی كرد له پێناو سه‌قامگیربوونی دۆخی عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ھه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر.