مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له فوئاد خازر ئه‌لمه‌جالی كونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ئهیلوول، به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی حكوومه‌ت، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسوڵی گشتی نوێی ئوردن كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه‌كانیدا له پێناو په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندیی مێژوویی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردن. هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی شاعه‌بدوڵا و ئوردنیشی له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغه جیاكاندا به‌رز نرخاند.
كونسوڵی گشتیی ئوردن، سوپاسی هاوكاری و هاوئاهه‌نگی ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ریی ئوردن و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ په‌ره‌پێدان به پێوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.