ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ته‌ناهی پارێزگه‌ی هه‌ولێر كرد و پشتیوانی خۆی بۆ دووپات كردنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه نابێ به هيچ شێوه‌يه‌ك چاوپۆشى له هیچ كه‌س و لایه‌ن و گرووپێك بكرێت كه بیانه‌وێ سه‌رپێچى له‌سه‌ر موڵكى گشتى ئه‌نجام بده‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی ته‌ناهی پارێزگه‌ی هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و جێگری پارێزگار و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ته‌ناهی به ئامانجی دانانی پلان بۆ ڕێگرتن له بابه‌تی زێده‌ڕۆیی و ئه‌و دیاردانه‌ی له سنووری پارێزگه‌ی هه‌ولێر بوونی هه‌یه ئه‌نجام درا، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاماده‌سازییه‌كان و پلانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ڕێوشوێنی بانگه‌شه‌كردن و پرسی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر موڵكی گشتی كرا.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌میانه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه، بڕیار و ڕێنمایی پێویستی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه كرد و فه‌رمانیشی پێكردن كه نابێ به هيچ شێوه‌يه‌ك چاوپۆشى له هیچ كه‌س و لایه‌ن و گرووپێك بكرێت كه بیانه‌وێسه‌رپێچى له‌سه‌ر موڵكى گشتى ئه‌نجام بده‌ن، له‌وباره‌يه‌شه‌وه پشتيوانى خۆى بۆ لێژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه.