به‌رپرسێكی ته‌ناهی عێراق له به‌غدا ئاشكرای كرد، كه حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی به جموجۆڵ كردووه و پێوه‌ندی به كۆمه‌ڵێك له فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه، تكای لێكردوون، كه هێرشه‌كان بوه‌ستێنن و چالاكی تر ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، كه میلیشیاكان شه‌مووی ڕابردوو به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا هێرشی كرده سه‌ر میلیشیاكان له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا و زیانی زۆری پێگه‌یاندن.
شه‌مووی ڕابردوو له دره‌نگانی شه‌و دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكران بنكه‌ی هاوپه‌یمانانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرده ئامانج، به‌ڵام هێرشه‌كه هیچ زیانێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌كه‌وتووه و به‌رپرسانی هه‌رێم میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی ئێرانیان به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه، هاوشێوه‌ی هێرشه‌كانی پێشوو تۆمه‌تبار كرد. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی میلیشیاكان، فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیان له‌سه‌ر سنووره‌كانی عێراق و سووریا و له شارۆكه‌ی ئه‌لبوكه‌مال كرده ئامانج، به‌وهۆیه‌وه چوار ئۆتۆمبێلی میلیشیاكان سووتێنران و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریش كوژران.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه به‌لای كه‌مه‌وه سێ له چه‌كدارانی میلیشیاكان كوژراون، جیا له‌وه‌ی زیانی مادی زۆریان پێگه‌یشت.
به ته‌له‌فۆن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران كراوه، تا هێرشه‌كان ڕابگرن و گرژییه‌كان بوه‌ستێنن
به‌رپرسێكی ته‌ناهی عێراق له به‌غدا له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، كه حكوومه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو پێوه‌ندی به زۆرێك له فه‌رمانده‌ی گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران كردووه، تكا و داوای لێكردوون، كه گرژییه‌كان زیاتر نه‌كه‌ن و دۆخی ته‌ناهی شاره‌كان و عێراق به پارێزراوی بهێڵنه‌وه، چونكه واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن زۆر نزیكه و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر به‌شداری ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردن دروست ده‌كات.
زیاتر گوتی، حكوومه‌ت كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی له میلیشیاكانه‌وه پێ دراوه، كه ئارامی بپارێزن و گرژی و توندوتیژی تا دوای هه‌ڵبژاردن دروست نه‌كه‌نه‌وه، هاوكات ئه‌وه‌یشیان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان ده‌ستیان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هه‌بێت. له‌لایه‌كی تره‌وه، حكوومه‌تی به‌غدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه به‌ڵێنی پێ دراوه، كه توندوتیژی و گرژی زیاتر دروست نه‌كه‌ن، به‌ڵام متمانه‌ی پێیان نییه، بۆیه ڕێوشوێنی ته‌ناهی توند و تۆكمه له ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا گیراوه‌ته‌به‌ر، هێزه‌كان بۆ هه‌ر هێرشێكی له‌ناكاو و چاوه‌ڕواننه‌كراو ئاماده‌كراون.
شایه‌تحاڵانیش له به‌غداوه بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ماوه‌ی چه‌ند شه‌وێكه، له به‌غدا به گشتی و ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه به تایبه‌تی، زۆرترین ژماره‌ی هه‌لیكۆپته‌ر به ئاسمانه‌وه ده‌بینرێن، كه تا به‌ره‌به‌یان به ئاسمان ده‌سووڕێنه‌وه، ئه‌مه‌یش له ترسی ئه‌وه‌ی كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه هه‌ڵبدرێته ئاسمان، بۆ ئه‌وه‌ی تیمی نێو هه‌لیكۆپته‌ره‌كان زوو پێی بزانن و بتوانرێ هه‌وڵی هێرشه‌كان پووچه‌ڵ بكرێته‌وه.
ئه‌و شایه‌تحاڵانه نه‌یانشارده‌وه، كه هه‌لیكۆپته‌ره‌كان تا له ئێواره تا سه‌عات نۆی به‌ره‌به‌یان له ئاسمانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ناوچه‌ی سه‌وز و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز، وه‌ك ناوچه‌كانی دۆره و سیدیه و قادسیه و كه‌ڕاده ده‌سووڕێنه‌وه، له كاتێكدا پێشتر به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م جووڵه چڕ و به‌رده‌وامانه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر له ئاسمانی ناوچه‌كه بوونی نه‌بووه.
پێشبینی ده‌كرێ قبووڵكردنی دامه‌زراندنی 30 هه‌زار چه‌كدار بۆ حه‌شدی شه‌عبی له به‌رانبه‌ر وه‌ستاندنی هێرشه‌كان بێت
به‌شێك له چاودێرانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه پێده‌چێ بێده‌نگی حكوومه‌تی كازمی له به‌رانبه‌ر دامه‌زراندنی 30 هه‌زار چه‌كدار له ڕیزی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، وه‌ك ده‌سكه‌وتێك بێ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به نهێنی به میلیشیاكان درا بێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه هیچ توندوتیژییه‌ك دروست نه‌كه‌ن و دۆخه‌كه تا دوای هه‌ڵبژاردن به ئارامی بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنێكی له‌مجۆره‌یش بوونی نه‌بێت، حكوومه‌ت ئه‌فسه‌رێك له‌سه‌ر به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن سزا ده‌دات، بۆچی ده‌زگه‌یه‌كی وه‌ك حه‌شد سزا نادات، كه له ساتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن 30 هه‌زار كه‌س ده‌كاته مووچه‌خۆر، كه ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترن پێشێلكاری هه‌ڵبژاردنه و پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه پێشتر كازمی دووپاتی لێ ده‌كرده‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ نادات، دامه‌زراندن و كه‌لوپه‌ل و موڵكی حكوومه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنرێت.