لە سێیەم ڕۆژی سەردانەکەیدا، بڕیارە ئەمڕۆ لە لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا كۆ ببنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا باس له پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و لەندەن، شەڕی دژی تیرۆر، پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە ده‌كرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه لە یەکەم ڕۆژی گەشتەى بۆ له‌نده‌ن، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری و کۆمەڵێک پەرلەمانتاری دۆستی کورد كۆبوویه‌وه و ڕۆژی دووەمیش لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا کۆبوونه‌وه‌ى هه‌بووه، دواتر لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا، لە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیدا چاوى به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه‌وت.
یه‌كه‌م پێوەندی فه‌رمى نێوان هەرێمی کوردستان و بەڕیتانیا بۆ ساڵی 1991 دەگەڕێتەوە، کاتێک کە سێر جۆن مەیجەر، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی شانشینی یەکگرتووى به‌ڕیتانیا هاوتا له‌گه‌ڵ سەرکردەکانی فڕەنسا و ئەمه‌ریکا وەستا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگەیاندنی هەرێمی نەفڕین و پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە دەسەڵاتی ڕ‌ژێمى بەعس.