ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی واشنتن، ژماره‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانیكردنی ته‌لاری كاپیتۆلیان زۆر زیاتر كردووه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، كه پشتیوانانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌یان كرد، كه سبه‌ی شه‌موو ده‌ست به خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌كه
نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كان له ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌كه زۆر زیاتر كراوه، هاوكات ته‌لبه‌ند و په‌رژینی ڕێگری له ده‌وروبه‌ری كاپیتۆڵ دانراوه و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه، بۆ ڕێگری له هێرشی خۆپێشانده‌رانی پشتیوانی دۆناڵد تره‌مپ.
له‌لایه‌كی تره‌وه تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌كان له وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌زاره‌ته‌كه ترسی هه‌یه كه كرده‌ی توندوتیژی و گێره‌شێوێنی له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ئه‌نجام بدرێ، بۆیه توندترین ڕێوشوێن له واشنتن گیراوه‌ته‌به‌ر، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، هاوشێوه‌ی خۆپێشاندانه‌كه‌ی شه‌شی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ ئاڵۆزی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بكه‌وێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی له واشنتن و ته‌واوی ویلایه‌ت و شاره گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، كه له ئاماده‌باشی ته‌واودا بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هه‌ر هه‌وڵێك بكه‌ن، كه به ئاراسته‌ی توندوتیژی و ئاژاوه نانه‌وه بڕوات.