سه‌رۆكی ڕووسیای فیدڕاڵ ڤیلادیمێر پوتین ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه مۆسكۆ پێویستی به‌وه‌یه كار و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تاڵیبان له ئه‌فغانستان بكات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه تا ئێسته زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیا دوودڵن له مامه‌ڵه‌كردن و دداننان به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له ته‌واوی ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان.
پوتین له‌میانه‌ی به‌شداری له ته‌وه‌رێكی دیداره‌كانی ڕێكخراوی شه‌نگه‌های كه ئه‌مڕۆ له شاری دوشه‌نبه‌ی پایته‌ختی تاجیكستان ده‌ستی پێكرد، له ڕێی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه به‌شداری كرد و گوتی، ڕووسیا پشتیوانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، كه بۆ پشتیوانی ئه‌فغانستان ڕێكی ده‌خات، پێویسته وڵاتانی جیهانیش تاوتوێی هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كی پێوه‌ندییه له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، پێویسته ته‌واوی هه‌ژماره بانكییه‌كانی وڵاتی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م وڵاتانه‌وه ئازاد بكرێ، تا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته بتوانن مامه‌ڵه به سامانه‌كان بكه‌ن و پرۆسه‌ی ژیان له ئه‌فغانستان دووباره ده‌ست پێ بكاته‌وه.
پوتین داوای له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی شه‌نگه‌های كرد، كه كه‌ناڵی پێوه‌ندی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ كابۆل پێویسته بكرێته‌وه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به پلان و شێوازی ئه‌و پێوه‌ندی به‌ستنه له‌گه‌ڵ تاڵیبان نه‌كرد.