نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی باس له سه‌ردان و دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی به‌ریتانیا كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه پێوه‌ندییه‌كی له‌مێژینه له نێوان كوردستان و به‌ریتانیا هه‌یه و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیش پشتیوانی بۆ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه، هاوكات ئه‌و وڵاته ده‌توانن له ڕووی ئابووری و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و كه‌رتی په‌روه‌رده هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی گوتی، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانماندا بۆ به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی شاهانه‌ی به‌ریتانیامان كرد. خۆشحاڵ بووین كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌ی هه‌یانه له هه‌رێمی كوردستانیش دوو كه‌س به‌شدار بوون، دوو ئافره‌ت كه به ڕاستی ئه‌وه‌ی بینیم جێی شانازین بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه لێره فێری ده‌بن. به هیوا‌ی ئه‌وه‌ی لێره فێر ده‌بن كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستانیش بتوانن ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ده‌ستیان هێناوه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جێبه‌جێی بكه‌ن. به هیوا‌ی ئه‌وه‌ین بتوانین له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خه‌ڵكێكی زیاتر بۆ ئه‌م ئه‌كادیمیایه بنێرین تا فێر ببن. ئه‌مه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌دا‌یه كه له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به سه‌ردانێكی فه‌رمی هاتین بۆ له‌نده‌ن و چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بوو، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری په‌روه‌رده كه خۆی كورده، هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری. چاوپێكه‌وتنه‌كان هه‌مووی زۆر به باشی به‌ڕێوه چوون. پێوه‌ندیی كورد و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا پێوه‌ندییه‌كی كۆنه، به‌ریتانیا هه‌ر له ساڵی 1991ـه‌وه له چوارچێوه‌ی پاراستنی هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له پرسی سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا.
له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆنیه‌تیی پێشخستنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیامان تاوتوێ كرد، هه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تر. هیوادارین بتوانین ئه‌م پێوه‌ندییه به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین. بابه‌تی داعش پرسێكی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه بوو، وێڕاى بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه چۆن بتوانین بواره‌كانی ئابووری و بازرگان‌یش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین.
له‌باره‌ی بۆچوون و هه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، نێچیرڤان بارزانی گوتی، پشتگیریی خۆی بۆ سه‌قامگیری و ئارامی و پێشكه‌وتنی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش دووپات كرده‌وه و جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بۆچی به‌ریتانیا گرنگی به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی، "وه‌ك باسم كرد پێوه‌ندییه‌كانمان كۆنن و بۆ به‌ریتانیا سه‌قامگیریی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش له چوارچێوه‌ی عێراقدا پرسێكی گرنگه، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێمه به‌ر له ڕووداوه‌كانی ئه‌فغانستان به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كرابوو، به‌ڵام بێگومان به‌ریتانیا وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاكی هاوپه‌یمانیی دژی داعش و هاوكار بۆ عێراق سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كا‌ت و له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌رتیانیا ده‌بینێت كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی له عێراق ڕۆڵێكی گرنگی بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی له ناوچه‌كه‌دا هه‌يه”.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیا له چ بوارێكدا ده‌یه‌وێت هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد "به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له زۆر بواردا یارمه‌تيی هه‌رێمی كوردستان بدات، ئه‌وه‌ی بینیم ده‌یه‌وێت هاوكاريی هه‌رێم بكات له پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، ده‌یه‌وێت یارمه‌تیمان بدات له بواری ئابووری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت له بواری په‌روه‌رده‌شدا یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بدات، واته ئه‌مانه ئه‌و بوارانه‌ن كه پێموایه به‌ریتانیا ده‌توانێت تياياندا هاوكار بێت و له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا به‌م شێوه‌یه باسمان كردووه”.