ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ هۆشداری ده‌دات له بێبه‌شكردنی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی عێراقی كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، به‌هۆی ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی شوێنی شیاو و مامه‌ڵه‌ی شیاو، له‌م هه‌ڵبژاردنه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوویش نه‌یانتوانیوه ده‌نگ بده‌ن، یان به ئازار و قورسییه‌كی زۆره‌وه توانیویانه خۆیان بگه‌یه‌ننه بنكه‌كانی ده‌نگدان.
له
ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوه‌كه هاتووه، كه بنكه‌كانی ده‌نگدان له عێراق ته‌نیا له ناوه‌نده‌كانی خوێندنه و زۆرێك له ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش خاوه‌ن پلیكانه‌ی زۆر و هه‌ندێكیشیان دوو نهۆمین، وێستگه‌ی ده‌نگدانیش له ژووری ئه‌و خوێندنگانه ده‌بن، گه‌یشتنی كه‌سانی خاوه‌ند پێداویستی تایبه‌تیش بۆ ئه‌و شوێنه كارێكی هێنده ئاسان نییه، پێویسته چه‌ندان كه‌س هه‌ڵیانبگرن و بیانگهننه ژووری ده‌نگدان، یانیش له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و ده‌نگ نه‌ده‌ن.
سه‌ها خه‌لیل هاووڵاتییه‌كی عێراقی ته‌مه‌ن 44 ساڵه و له‌سه‌ر كورسی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ژیانی به‌ڕێ ده‌كات، بۆ هیومان ڕایتس وۆچ گوتی، هه‌موو جار كه ڕۆژی ده‌نگدان دێت، ئه‌و ڕۆژه خراپترین ڕۆژی منه و زۆر ڕه‌شبین و نیگه‌ران ده‌بم، چونكه هه‌مووان ده‌چنه ده‌نگدان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تم، بۆیه له ماڵه‌وه ده‌مێنمه‌وه و چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی هه‌مووان ده‌كه‌م.
زۆرێك له خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه له هه‌ڵبژاردن، حزبه‌كان كه‌مئه‌ندامی ئه‌وان ده‌قۆزنه‌وه و كه‌س و كادری خۆیان ڕه‌وانه ده‌كه‌ن، تا هاوكاری خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان بكه‌ن و بیانگه‌یه‌ننه ژووره‌كانی ده‌نگدان، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا، پێویسته خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كه ده‌نگ به‌و لایه‌نه بدات.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه، ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ داوا له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، كه ڕێوشوێنی پێویست له‌وباره‌وه بگرنه‌به‌ر و گره‌نتی ده‌سته‌به‌ركردنی شوێنی شیاو بۆ خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی تر به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن.