مێژوونووس و نووسه‌ر و بیرمه‌ندی سكۆتله‌ندی نایل فیرگسۆن له وتارێكی له گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی به‌ریتانی باس له كۆتایی ئیمپراتۆریه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه شكستی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هێزێك كه هه‌ژموونی به‌سه‌ر جیهان هه‌یه، هه‌رگیز به ئاشتی نابێ.
له وتاره‌كه‌ی
فیرگسۆن به قسه‌یه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ونستن چه‌رچڵ ده‌ستی پێكردووه، كه پێشتر گوتوویه‌تی، له سێبه‌ری جه‌ماوه‌رێك كه له نێو نه‌زانی نقوومبوون، سه‌ركرده‌كانیشیان هیچ خه‌مێكیان نییه، ته‌نیا كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌بێ، بۆیه هیچ هه‌وڵێك ناخه‌نه گه‌ڕ، بۆ نه‌هێشتنی وه‌هم و خه‌یاڵپڵاوییه‌كان. كاتێك گرفته هه‌ستیاره‌كان دێنه به‌رده‌ممان و ئاڵۆزیخوازان و ئاژاوه‌چییه‌كان له نێو كۆمه‌ڵگه ژماره‌یان زۆر ده‌بێ و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجی و زیندووه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه كۆتایی هه‌ره‌س و شكستی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكه.
نووسه‌ر باس له هه‌ره‌سی ئیمپراتۆری مه‌زنی به‌ریتانیا ده‌كات و ده‌یبه‌ستێته‌وه به دۆخی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێ، له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و دواتریش ته‌نگژه‌ی دارایی 1918 و پاشان ده‌ركه‌وتنی ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی، دۆخی ده‌روونی و هزری كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی به ته‌واوی شێوا بوو و هه‌مووان دوودڵ و نیگه‌رانبوون، به‌هۆی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان و ئه‌وانه‌یشی كه خواستی زیندوو مانه‌وه‌ی ئیمپراتۆره مه‌زنه‌كه‌ی به‌ریتانیایان ده‌كرد، كه خۆری لێ ئاوا نه‌ده‌بوو.
چاره‌نووسی ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له چاره‌نووسی به‌ریتانیای مه‌زن زۆر خراپتر ده‌بێت
كۆبوونه‌وه‌ی قه‌رزی یه‌كجار گه‌وره و هه‌ره‌سی ئابووری به‌ریتانیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دراوی وڵات به به‌هێزترین دراو له جیهان مایه‌وه، به‌ڵام ورده ورده ڕۆڵ و پێگه‌ی كه‌مبووه‌وه، ئه‌و هه‌موو گرفتانه وایكرد كه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵناس و نووسه‌ر و ڕۆشنبیران به ته‌واوی دابه‌ش ببن، به‌شێك بانگه‌شه‌ی دووباره گێڕانه‌وه‌ی سیسته‌می سۆشیالیستیان ده‌كرد و به‌شێكیش زۆرتر له‌وه ده‌ڕۆیشتن خواستیان له دروستكردنی ڕژێمی شیوعیه‌ت و فاشیه‌ت بوو له وڵات، له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌رلێشێواویییه‌ی له ناوخۆی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی دروست بوو، توێژی سیاسی و باڵاده‌ستی وڵات، سه‌رنجیان له‌سه‌ر هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌متر بووه‌وه و خه‌ریكی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆ بوون.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه ئه‌وان نه‌یانتوانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژێرده‌سته‌ی به‌ریتانیابوون به پارێزراوی له ژێر ده‌ستی خۆیان بیهێڵنه‌وه، بۆیه دواجار له ساڵی 1920 كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان دروست بوو، كه چه‌ندان ڕێككه‌وتن كرا و ئه‌و ناوچه فره‌وانه‌ی له ژێر ده‌ستی به‌ریتانیا بوو، چه‌ندان ده‌وڵه‌تی تریان لێ دروست كرا، كه پاشان سه‌رجه‌میان به‌ریتانیایان له وڵاته‌كه‌یان كرده ده‌ره‌وه، به‌مشێوه‌یه‌یش چاره‌نووسێكی كاره‌ساتبار ڕووی له ئیمپراتۆره مه‌زنه‌كه كرد.
بۆ تێگه‌یشتن له داهاتووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، زۆر گونجاوه چاره‌نووسی ئه‌زموونی ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانیا به‌راورد بكه‌ین به دۆخی ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئه‌مه‌ریكا ئێسته به شوێنگره‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌ژمار ده‌كرێ و هاوشێوه‌ی به‌ریتانیایش ئینگلیز زمانه و یه‌كێكه له وڵاتانی ڕۆژئاوا، به‌ڵام دۆخی ئه‌و وڵاته‌یش هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می نێوان هه‌ردوو جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانییه، كه ئیتر به‌ریتانیای به ته‌واوی پووكانده‌وه و سنووره‌كانی بۆ ئه‌وروپا كه‌م كرایه‌وه.
له ڕووی سیاسییه‌وه، هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه ئه‌زموونیان به ته‌واوی جیاوازه، ئه‌مه‌ریكا هاوشێوه‌ی به‌ریتانیا سوپاكه‌ی به ڕه‌های نه‌بردووه‌ته وڵاتان، زیاتر بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه، به كۆمه‌كی سه‌ربازی و مادی و ترس و دیپلۆماسییه‌ت وڵاتان بخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه، به‌ڵام به‌ریتانیا زۆرترین گه‌نجانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی له وڵاته دووره ده‌سته‌كان كرد به قوربانی.
كێشه سه‌ره‌كییه‌كه له ڕووی سیاسی و ئه‌و ئابڕووچوونه‌وه نییه كه ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان تووشی بوو، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه به ته‌واوی پێوه‌سته به ئابووری وڵاته‌كه‌وه، به‌ریتانیا له 1918 ڕێژه‌ی قه‌رزی به بڕی 109% زیادی كرد، له ساڵی 1934 ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ زیاتر له 200% به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه‌ریكایش ئێسته هاوشێوه‌ی به‌ریتانیایه و ڕێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌رزی گه‌یشتووه‌ته 110% و نووسینگه‌ی داڕشتنی بودجه‌یش له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ده‌كات كه تا 2051 ڕێژه‌ی قه‌رزی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌رووی 200% به‌رز ده‌بێته‌وه.
هه‌ره‌سی گه‌وره‌ی ئابووری و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رز و دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌رگی ئه‌مه‌ریكایان زۆر خێرا كردووه
دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له سه‌رده‌می ئیمپراتۆری به‌ریتانی ماوه‌ی بۆ دیارینه‌كرابوو، ئه‌مه‌یش وایكرد كه هێنده به خێرایی تووشی هه‌ره‌س نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به گوێره‌ی سیسته‌م و یاساكانی ئه‌و وڵاته، پێویسته ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ قه‌رز بكرێ، دوای 65 مانگی تر ئه‌و قه‌رزه درابێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش كۆسپێكی گه‌وره‌یه كه ئه‌سته‌مه ئابووری ئه‌مه‌ریكا به‌رگه‌ی بگرێ و تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره نه‌بێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش هه‌ڵئاوسان له ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه و پسپۆرانی ئابووری و ته‌نانه‌ت لۆرانس سامرزی وه‌زیری پێشووی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار هۆشداری له‌وباره‌وه‌یه دا. ئه‌مه وه‌ك برینێكه به جه‌سته‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریكاوه و ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر په‌ل ده‌هاوێ و ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته‌ی ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه.
دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵایه‌تیش گرفتێكی تری ترسناكه، كاتێك كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وسای به‌ریتانیا ئومێد و باوه‌ڕیان به بوونی ئیمپراتۆری به‌ریتانیا نه‌ما، ئیتر كه‌س له پێناوی خه‌باتی نه‌كرد، ئێسته‌یش له ئه‌مه‌ریكا دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه، خه‌ڵكه‌كه‌ی هێنده بێ‌ئاگان و له خه‌می ناوخۆ و ململانێ لۆكالییه‌كانن، هێنده ئاگه‌داری هه‌ژموون و پێگه‌ی وڵاته‌كه‌یان نین به‌سه‌ر جیهانه‌وه، بۆیه زۆر به ئاسانی به به‌رده‌وام نووسه‌ر و ڕۆشنبیره‌كانی ئه‌مه‌ریكایش وتار و ته‌نانه‌ت كتێب له‌سه‌ر كۆتایی ئه‌مه‌ریكا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه وایكردووه كه ئه‌مه‌ریكا تووشی كه‌می سه‌رچاوه‌ی مرۆیی بێت، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خواستیان هه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆر له وڵاته دووره ده‌سته‌كان بمێننه‌وه و خه‌بات بۆ وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، وه‌ك مانه‌وه له ئه‌فغانستان و عێراق، بایه‌خنه‌دانی ده‌نگده‌رانی ئه‌و وڵاته به ده‌ستوه‌ردانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان له كاروباری وڵاتانی تر و وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا و ستراتیجییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن كه كۆتایی ئه‌مه‌ریكا نزیكه و چاره‌نووسیشی له ئه‌زموونی به‌ریتانیا كاره‌ساتبارتر ده‌بێت.