سووتانی كۆیله‌كانی بزوێنه‌ر هۆكاری زۆرن، به‌ڵام سه‌ره‌كیترینیان بێ خه‌می شۆفێره بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، چونكه ئه‌گه‌ر كار گه‌یشته سووتانی كۆیله‌كان، ئه‌وا پێویسته پشكنین بۆ ته‌واوی بزوێنه‌ر بكه‌یت.
له‌مباره‌یه‌وه هاوڕێ حه‌سه‌ن شاره‌زای بواری میكانیكی، بۆ ''وشه'' گوتی، زۆرجار حاڵه‌تی سووتانی كۆیل، چاوه‌كانی بزوێنه‌ر له‌كار ده‌خات، ''چاوه‌كانیش ئه‌و شێوێنهن كه كۆیله‌كانی هه‌ڵگرتووه''، بۆیه پێوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌یه له نێوان. له‌به‌رئه‌وه ده‌توانین له‌م خاڵانه‌دا هۆكاره‌كانی بخه‌ینه‌ڕوو:
پێچەوانەی ئەم خاڵانەی خوارەوە، کۆیل دەپارێزێت
یه‌كه‌م - نه‌گۆڕینی پلاك له كاتی خۆی: پێویسته 50 بۆ 60 هه‌زار كیلۆمه‌تر جارێك پلاكی ئۆتۆمبێل بگۆڕێت، به‌ڵام شوفێرانی هه‌رێمی كوردستان تا پلاكه‌كه به‌ته‌واوه‌تی نه‌سووتێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌كار نه‌كه‌وێت، نایگۆڕێت، ئه‌مه‌یش زیانی ته‌واو ده‌گه‌یه‌نێت به بزوێنه‌ر.
دووه‌م - به‌كارهێنانی پلاك و كۆیلی كوالێتی نزم: ئه‌مه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئاگرگرتنی كۆیله‌كه له‌ناو چاوه‌كه‌یدا، بۆیه كاتێك كۆیل كوالێتی نزم بێت مه‌ترسی ده‌بێت.
هۆشیاریی ده‌دات كه له‌كاتی خۆیدا پلاك و كۆیل بگۆڕێت، له‌گه‌ڵیدا به‌نزینی كوالێتی به‌رز بكرێته ئۆتۆمبێله‌وه، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یشی گرفتی نه‌بوو، ساڵانه سێرڤسی گشتی بۆ بكه بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌واوی كێشه‌كان پارێزراو بیت و به سه‌لامه‌تی شۆفێری بكه‌یت.