گوته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌رۆژی ده‌نگداندا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راناگه‌یه‌نرێت له پێناو ئاسانكاری بۆ ده‌نگده‌ران.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئه‌یلوول، ته‌حسین خه‌فاجی گوته‌پێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له لێدوانێكدا رای گه‌یاند، له رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی عێراق 10/10، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راناگه‌یه‌نرێت.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، ماوه‌یه‌كه بانگه‌شه ده‌ستی پێ كردووه
روونی كرده‌وه، پلانی ته‌ناهی بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه، پارێزگاری له بنكه‌كان و سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكرێت و ئاسانكاری بۆ ده‌نگده‌ران هه‌بێ.
ئاماژه‌ی به‌وه دا، پۆلیسی پاڵپشتی له‌و رۆژه له ئاماده‌باشیدا ده‌بێت بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی خراپ و به په‌له.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌به‌رئه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راناگه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر بتوانێ به‌ئاسانی هاتوچۆ بكات و ده‌نگ بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه ئه‌لیكترۆنییه، تا سه‌عات حه‌وتی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
له 10/10ی مانگی داهاتوودا، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، ماوه‌یه‌كه بانگه‌شه ده‌ستی پێ كردووه، هاوكات ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ده‌خرێنه به‌رگوێی هاووڵاتییان له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوه.