گۆڤاری فۆربسی ئه‌مریكی لیستێكی به ناوی 10 كه‌س بڵاو كرده‌وه، كه زۆرترین لایك و كۆمێنتیان بۆ دێت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، رۆناڵدۆ و مێسی له لیسته‌كه‌دان.
گۆڤاره‌كه لیسته‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی بڵاو كرده‌وه، جێی سه‌رسوڕمانیش نه‌بوو، كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی و یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد له پله‌ی یه‌كه‌مه، چونكه 344 ملیۆن فۆلۆورهرزی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، رۆناڵدۆ هه‌ر پۆستێك یان وێنه‌یه‌كی خۆی له ئینستاگرام بڵاو بكاته‌وه، بری 1.6 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت.
له دوای رۆناڵدۆ، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی دواین جۆنسن دێت، له دوای ئه‌وانیشه‌وه كایلی جینه‌ری مۆدێل و ئاریانا گرانديی گۆرانیبێزی ئه‌مریكی دێن.
له پله‌ی پێنجه‌م لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی دێت، كه 256 ملیۆن فۆلۆوه‌رزی هه‌یه.
مێسی بۆ هه‌ر پۆستێك كه له ئینستاگرام ده‌یكات، بڕی 1.1 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت.