مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ڤیۆلا ڤۆن كرامۆن سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌ت، له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كار و چالاكی و ئه‌ركه‌كانی نێرده‌كه‌ی خسته‌ڕوو، ئامانجیان چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌ركی ئه‌وان، ته‌نیا چاودێریكردنه و ده‌ستوه‌ردان له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكه‌ن.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی گرنگیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن ، هیواشی خواست كه پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و دادپه‌روه‌رانه و دوور له ساخته‌كاری و توندوتیژی به‌ڕێوه بچێت، به‌تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم. ئاماده‌یی داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست له‌گه‌ڵ نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌ربڕی.