دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به ته‌واوی ئه‌وه ئاشكرابوو كه به‌ریتانیا به گرنگ ده‌ڕوانێته هه‌رێمی كوردستان. به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێ، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم زۆر گرنگ بووه و به‌ریتانیایش وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌قامگیر سه‌یری هه‌رێم ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئه‌یلوول، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ریتانیا، گرنگ بووه و سه‌ردانێكی باش بوو، باس له پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و هاوئاهه‌نگی كراوه.
روونیشی كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ریتانیا، له ئاستی پێویستدا بوون و باس له باشبوونی پێوه‌ندییه‌كانیش كراوه، به‌ریتانیا به گرنگه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌رێمی كوردستان.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كان ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه كه به‌ریتانیا و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌قامگیر و ئارام سه‌یر ده‌كه‌ن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی شانشینی به‌ریتانیای كرد، له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌رانی ئه‌و وڵاته كۆ بووه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی