به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له بوونی جن له‌ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و هۆكاری ده‌نگه‌كه‌یش روون ده‌كاته‌وه.
شه‌وی رابردوو له باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر، خه‌ڵك پۆلیسیان ئاگه‌دار كرده‌وه كه ده‌نگێكی نامۆ شه‌وانه له باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه ده‌رده‌چێ كه به‌تاڵه و نزیكه له ته‌واوبوون، دواتر پۆلیس ده‌ستی به به‌دواداچوون كردووه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگه.
ئه‌و ئامێره بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێك بچێته ناو باڵه‌خانه‌كه یان ده‌نگێك له‌ناو باڵه‌خانه‌كه بێت تۆماری ده‌كات
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئه‌یلوول، هۆگر عه‌زیز به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر، به "وشه"ی گوت، پۆلیس به‌دواداچوونی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگه كردووه ده‌ركه‌وتووه كه خاوه‌نی باڵه‌خانه‌كه خۆی ئامێرێكی هه‌ستیاری له‌ناو باڵه‌خانه‌كه‌دا داناوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و ئامێره بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێك بچێته ناو باڵه‌خانه‌كه یان ده‌نگێك له‌ناو باڵه‌خانه‌كه بێت تۆماری ده‌كات و دواتر خۆی لێی ده‌داته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌گوترێ ناو باڵه‌خانه‌كه‌یه كه ئه‌و ئامێره‌یش پێشان ده‌دات كه ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات و خه‌ڵك پێی وابووه "جن"ه.