سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، لایه‌نی عێراقی ئاماده‌باشی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال وه‌ك خۆی هه‌یه، به‌ڵام چه‌ند گرووپێكی چه‌كداری و په‌كه‌كه رێگری ده‌كه‌ن.
له كۆتا ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی بنكه‌كانی هاوئاهه‌نگی هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش له سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قۆناغێكی باشی بڕیوه.
گرووپێك له حه‌شدی شه‌عبی پاڵپشتی ئه‌و چه‌كدار و میلیشیایانه ده‌كه‌ن
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی شنگال، له‌زگین گوتی، لایه‌نی عێراقی ئاماده‌باشی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال وه‌ك خۆی هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا ئاسته‌نگ هه‌یه بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و رێككه‌وتنه، ئه‌ویش ئه‌و گرووپ و چه‌كدارانه‌ی له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه دروستكراون له شنگال ئاڕاسته ده‌كرێن و ئه‌و لایه‌نانه له رۆژئاواوه دێنه ناو چیای شنگال، تا دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه تێكبده‌ن.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه گرووپێك له حه‌شدی شه‌عبی پاڵپشتی ئه‌و چه‌كدار و میلیشیایانه ده‌كه‌ن كه تا ئێسته له شنگالن، پێویسته حكوومه‌تی عێراقی ئه‌وان له‌وێ ده‌ربكات.
شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستی هاوئاهه‌نگی زیاتر ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكایان كردبوو له‌وێ چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی سیاسیی و سه‌ربازیان ئه‌نجام دا.